بارزانی و سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بەوەكالەت پرسی هەڵبژاردن و موچە تاوتوێ دەكەن
  2024-03-19       615       

مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی و موحسین مەندەلاوی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بەوەكات لە كۆبونەوەی نێوانیاندا بڕیارەكەی پارتی بۆ بایكۆتكردنی هەڵبژاردن و پرسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم تاوتوێ دەكەن. بارەگای بارزانی دەڵێت، لە كۆبونەوەكەدا جەخت لە "ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی دادپەروەرانە و دەستوری كرایەوە كە تێیدا مافی سەرجەم پێكهاتەكان لە هەرێمی كوردستان زامن بكرێت."

ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە لە سەڵاحەدین، مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەكالەت كردوە كە تێیدا شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاماەدەی بوە.

نوسینگەی موحسین مەندەلاوی و بارەگای بارزانی بەجیا راگەیەندراویان لەبارەی كۆبونەوەكەوە بڵاوكردۆتەوە.

بارەگای بارزانی لە راگەیەندراوەكەیدا وتویەتی، لە كۆبونەوەكەدا دوایین پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسی تاوتوێ كران و جەخت لە "ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی دادپەروەرانە و دەستوری كرایەوە كە تێیدا مافی سەرجەم پێكهاتەكان لە هەرێمی كوردستان زامن بكرێت" و "هەر لە دیدارەكەدا باس لە مافە دەستورییەكانی سەرجەم پێكهاتەكان كرا."

هاوكات نوسینگەی راگەیاندنی موحسین مەندەلاوی لە راگەیەندراوەكەیدا وتویەتی، لە كۆبونەوەكەدا دوایین پێهشاتە سیاسییەكان و چەند دۆسییەكی گرنگ تاوتوێ كراون لەنێویاندا، شایستە دەستورییەكان و بڕیاری پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ بایكۆتكردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و هەروەها دابینكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
تەیف سامی: موچەی خانەنشینانی ھەرێم و عێراق هاوتا ناكرێت
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
وەزیری نەوتی عێراق: دەبێت ئەم هەفتەیە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بگەینە ئەنجام
پەرلەمانتارێكی پارتی: حكومەتی عێراق كەمتەرخەمە لە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم
شارەزایەکى کەشناسى لەبارەى بارینى تەرزە هۆشداریی دەدات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×