دوایین ئاماری زەرەر و زیانەکانی لافاوەکەی دهۆک راگەیەندرا
  2024-03-20       220       

ژوورى ئۆپەراسیۆن و بەرێوەبردنى قەیران و کارەسات رایگەیاند، لە لافاوەکەی پارێزگای دهۆک، سێ کەس گیانیانلەدەستداوە و 11 کەسیش برینداربوون و 120 کەسیش رزگارکراون.

ژوورى ئۆپەراسیۆن و بەرێوەبردنى قەیران و کارەسات لە هەرێمی کوردستان، دوایین ئاماری لافاوەکەی 36 کاتژمێری رابردووی پارێزگای دهۆکی بڵاوکردەوە و بەگوێرەى ئامارەکە، سێ کەس گیانیانلەدەستداوە، 11 کەس بریندارن، 120 کەس رزگارکراون، 627 کەس لە هۆتێل و مۆتێلەکان نیشتەجێکراون و 160 خانووش زیانیان پێگەیشتووە.

بە گوێرەی ئامارەکانی ژوورى ئۆپەراسیۆن و بەرێوەبردنى قەیران، بەهۆی لافاوەکەوە 50 ئۆتۆمبێل لە دهۆک زیانیان پێگەیشتووە.

بەرێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی پارێزگای دهۆک دەڵێت: لە کاتژمێر 9ی بەیانی دوێنێ سێشەممەوە تاوەکو 9ی شەو، لە شاری دهۆک 133 ملیمەتر بارانباریوە.

لە رۆژی دووشەممە 18ی ئازاری 2024ەوە، شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە و بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە ئەمڕۆ لە سنوری پارێزگای هەولێر و دهۆک کراوە بە پشووی فەرمی

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
تەیف سامی: موچەی خانەنشینانی ھەرێم و عێراق هاوتا ناكرێت
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
وەزیری نەوتی عێراق: دەبێت ئەم هەفتەیە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بگەینە ئەنجام
پەرلەمانتارێكی پارتی: حكومەتی عێراق كەمتەرخەمە لە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم
شارەزایەکى کەشناسى لەبارەى بارینى تەرزە هۆشداریی دەدات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×