وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز دەکات
  2024-03-20       206       

وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا، پیرۆزبایى جەژنى نەورۆز  دەکات و دەڵێت، “لەوانە پیرۆز بێت بەهۆی ئەو جەژنەوە ئاهەنگ دەگێڕن.”

ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی ئازار، وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا بەبۆنەی نەورۆزەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، “هیواخوازین جەژنى نەورۆز لەهەموو ئەوانە پیرۆزبێت، بەهۆى ئەو جەژنە و هاتنى وەرزى بەهار ئاهەنگ دەگێڕن”.

ئاماژەی بەوەکردووە، بە درێژایى چەندین سەدەیە گەلان لە سەرتاسەرى جیهاندا، لەوانەش ئێران و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاسیای ناوەڕاست و باشوور و ئەوروپا بۆ ئاهەنگگێڕان بەهۆى نوێبوونەوەى سروشت و ساڵى نوێوە کۆدەبنەوە.

دەشڵێت “جەژنى نەورۆز دەرفەتێکى نوێیە بۆ پەیوەندییەکان و بەنرخ سەیرکردنى نیعمەتەکان، چاوەڕوانى ئەو دەرفەتانەیە داهاتوو لەگەڵ خۆیدا دەیانهێنێت.”

ئاشکرایکردووە، “هیواخوازن ساڵى نوێ ئاشتى زیاتر، تەندروستى باشتر، گەشەسەندن و خۆشى زیاتر بۆ جیهان بهێنێت”.

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
تەیف سامی: موچەی خانەنشینانی ھەرێم و عێراق هاوتا ناكرێت
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
وەزیری نەوتی عێراق: دەبێت ئەم هەفتەیە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بگەینە ئەنجام
پەرلەمانتارێكی پارتی: حكومەتی عێراق كەمتەرخەمە لە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم
شارەزایەکى کەشناسى لەبارەى بارینى تەرزە هۆشداریی دەدات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×