به‌وته‌ی وه‌زیرێكی كابینه‌كه‌ی، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، لیستی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوی په‌رله‌مانی عێراق ده‌بێت.
ئاوێنه: ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی عێراق ئاشكرایكرد، محه‌مه‌د شیاع سودانی لیستی بۆ خولی داهاتوی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌بێت. وتیشی، "له‌لیستێكدا به‌شداریی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌م كه سودانی ڕابه‌رایه‌تیی ده‌كات".
ئه‌سه‌دی له‌دیدارێكی میدیاییدا ڕاشیگه‌یاند، "تا ئێستا سودانی پڕۆژه سیاسییه‌كه‌ی ئاشكرانه‌كردوه، به‌ڵام پێشبینیده‌كرێت زۆر كه‌س په‌یوه‌ندی بهلیستهكهیهوه بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنێكی ئاسان بۆ خۆیان مسۆگه‌ر بكه‌ن، به‌و پێیه‌ی سودانی ڕه‌زامه‌ندیی شه‌قامی به‌ده‌ستهێناوه".
سودانی سه‌رۆكی "ڕه‌وتی فوراته‌ین"هو دو كورسیی له‌په‌رله‌مانی عێراق هه‌یه، به‌ڵام به‌شداریی دوایین هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی نه‌كرد.
محه‌مه‌د شیاع سودانی به‌شێكه له‌چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان‌و له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه كرا به‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.