كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما روو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌ن.
به‌پێی بڵاوكراوه‌ی كه‌شناسی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 31ی ئاداری 2024، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت لە زۆربەى کاتەکاندا.
باسی له‌وه‌شكردووه، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە پلەکانى دوێنێ.
له باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ دووشه‌ممه 1ی نیسانی 2024، كه‌شناسی هه‌رێم باسی له‌وه‌كردووه، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە له پلەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای ئه‌مڕۆی شارەکانی هه‌رێم:
هەولێر: 27
سلێمانی: 25
دهۆک: 26
زاخۆ: 28
هەڵەبجە: 26
کەرکوک: 27
سۆران: 25
حاجی ئۆمەران: 17
گەرمیان: 29