رەوتی هەڵوێست: پشتیوانی جێبەجێكردنی تەوتین دەكەین و "هەژماری من" هیچ بەهایەكی نییە
  2024-04-02     

رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی رایگەیاند، پشتیوانی بەستنەوەی موچەی فەرمانبەرانن بە سیستمی موچەی عێراق لەگەڵ جێبەجێکردنی تەوتین و دەشڵێت، پڕۆژەی "هەژماری من" بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵ و بەبێ رەزامەندی وەزارەتی دارایی عێراق "هیچ بەهایەكی نییە."

ئاوێنە: ڕەوتی هەڵوێستی نیشتیمانی، ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"وەک ڕەوتی هەڵوێست پشتیوانی بەستنەوەی موچەی فەرمانبەرانین بە سیستمی موچەی عێراق و جێبەجێکردنی تەوتین."

رەوتی هەڵوێست وتوشیەتی"بەهۆی گەندەڵی و نادادی و هەڵەکانی حوکمڕانی، ژیانی موچەخۆران و کۆی هاوڵاتییانی کوردستان لە دۆخێکی خراپدایە، بە بڕوای ئێمە بژاردەی دروست لە ئێستادا، بەستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە بە سیستمی موچەی عێراق و جێبەجێکردنی تەوتین."

رەوتەكە ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەو هەڵوێستەیان لە پێناو گەرەنتیی دابینکردنی موچەی مانگانەی فەرمانبەران، خانەنشینان و تۆڕی چاودێریی کۆمەڵایەتییە لە کاتی خۆیداو  ئەوەش هەنگاوێکە بۆ کارکردن بەرەو جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینیی یەکگرتوی عێراق و زیادبونی موچەی خانەنشینان بەشێوەیەکی بەرچاو.

وتوشیەتی، تەوتین و موچەی ڕاستەوخۆی بەغدا، هەنگاوێکی گرنگە بۆ دەستکردنەوە بە پلەبەرزکردنەوەی موچەخۆران، سودمەندبونی موچەخۆران لە قەرزە جیاوازەکانی عێراق، جیاکردنەوەی موچەی موچەخۆران لە ناکۆکیی سیاسی و گەرەنتیکردنی موچەکانیان و ئەو هەنگاوەش دەبێتە هۆی جێگیریی دۆخی دارایی و بوژانەوەی بازاڕ و کۆی کەرتە ئابورییەکان و چیتر موچە لەلایەن حزبە دەسەڵاتدارەكانەوە وەك كارتێكی سیاسی بۆ فشاركردن بەكارناهێنرێت.

رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی لە راگەیەندراوەكەیدا وتوشیەتی، سەبارەت بە پڕۆژەی "هەژماری من"، "ئێمە لە ڕەوتی هەڵوێست پێمان وایە، کە بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵ و بە بێ ڕەزامەندیی وەزارەتی داراییی عیراقی فیدراڵ هیچ بەهایەکی نییە. "

رەوتی هەڵوێست پێشی وایە كە "دابینکردنی موچە ڕاستەوخۆ لە بەغداوەو باشبونی ژیانی خەڵک، هەرێمی کوردستان لاواز ناکات، بەڵکو ئەوەی هەرێمی کوردستانی لاوازکردوە گەندەڵی و بە حیزبیکردنی دامودەزگا ئەمنی، سەربازی و حوکمڕانییەکانەو ڕێگریکردنە لە هەڵبژاردنێکی خاوێن و بە نیشتیمانیکردنی دەزگا حوکمڕانییەکان."

زۆرترین بینراو
سەرۆکی میت نەخشەڕێگای ئەنقەرە بۆ چارەسەری پرسی کورد ئاشکرا دەکات و پەکەکەش داوای هەنگاوی کرداری دەکات
یەکێتی و نەوەی نوێ لە دادگای فیدراڵیی سکاڵایان لە دانیشتنی پەرلەمان تۆمارکرد
مه‌سرور بارزانی: له‌گه‌ڵ تۆم باراك هاوڕابوین كه‌ ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم به‌ یه‌كگرتویی بمێنێته‌وه‌
کۆڕەک تیلیکۆم لە دادگای فیدراڵی دۆڕاندی و دەستەی گەیاندنی عێراق بردیەوە
فوئاد حوسێن وردەکاریی سەردانە نهێنییەکەی عەلی زەیدی بۆ تاران و هەوڵەکانی ڕاگرتنی جەنگ ئاشکرا دەکات
سەرۆكی دەزگای ئاسایشی عێراق: هێرشه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی سه‌ر كۆرمۆر جیاوازه‌ له‌وانه‌ی رابردو
تۆم باراك بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان: ناكۆكییه‌ بنه‌ماڵه‌ییه‌كانتان تێپه‌ڕینن
ئیکۆ عێراق وردەکاریی زیانە داراییەکانی کێڵگەی کۆرمۆر و لێکەوتەکانی لەسەر کەرتی کارەبا بڵاودەکاتەوە
نێچیرڤان بارزانی و ئه‌حمه‌د شه‌رع تاوتوێی دۆخی كورد له‌ سوریا ده‌كه‌ن
لە وێستگەکانی ئاوەوە بۆ ساردکەرەوەی فرۆشگاکان؛ نهێنییەکانی گرووپی سایبەری "شەهید کاوە" و پەیوەندییان بە سوپای پاسدارانەوە ئاشکرا دەکرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×