وەزارەتی دارایی هەریم: رێكارەكانی ناردنی موچەی مانگی سێ تەواوكران و وەفدی هەرێم گەڕانەوە هەولێر
  2024-04-03       264       

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، دوای چارەسەركردنی موچەی پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەكان و تەواوكردنی رێكارەكانی ناردنی موچەی مانگی سێ، وەفدی هەرێم لە بەغداوە گەڕانەوە هەولێر.

ئاوێنە: وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتی "دوای ئەنجامدانی چەندین کۆبونەوەی گرنگ و سەرکەوتو لە گەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراق لە سەر پرسی بودجەو موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی موچەی پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەکان و تەواوکردنی ڕێکارەکانی ناردنی موچەی مانگی ئازاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، شاندی هەرێمی کوردستان کۆتاییان بەسەردانەکەیان بۆ بەغدا هێناو گەڕانەوە هەرێمی کوردستان."

ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، دەستمان كرد بە خەرجكردنی موچەی تەواوكاریی مانگی شوبات بۆ دامەزراوە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان.

وەفدەكەی هەرێم ئێوارەی دوێنێ سێشەممە 2/4/2024، بەسەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بەرەو شاری بەغدا بەڕێکەوت.

وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا وتبوی، ئامانج لە سەردانەکە گفتوگۆکردنە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی فیدراڵی بۆ  چارەسەرکردنی پرسی بودجەو موچەی فەمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ناردنی موچەی پێشمەرگەو هێزە ئەمنیەکانی هەرێمی کوردستان.

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
تەیف سامی: موچەی خانەنشینانی ھەرێم و عێراق هاوتا ناكرێت
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
وەزیری نەوتی عێراق: دەبێت ئەم هەفتەیە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بگەینە ئەنجام
پەرلەمانتارێكی پارتی: حكومەتی عێراق كەمتەرخەمە لە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم
شارەزایەکى کەشناسى لەبارەى بارینى تەرزە هۆشداریی دەدات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×