سبەی دەست بە دابەشكردنی موچەی مامۆستایانی وانەبێژ دەكرێت
  2024-04-03       147       

بڕیارە سبەی پێنجشەممە دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوی مامۆستایانی وانەبێژ بكرێت.

ئاوێنە: عەلی رەئوف، نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ، ئەمشەو چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، سبەی پێنجشەممە، دەست بە دابەشكردنی بە شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی 12ی 2023 دەكرێت.

ئەوەشی خستۆتەڕو، سبەینێ، شایستە داراییەكانی مامۆستایانی وانەبێژ لە سنوری پەروەردەکانی رەواندز، چۆمان، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای دهۆک و سەرجەم پەروەردەکانی سلێمانی دابەش دەكرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئێوارەی ئەمڕۆ ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا وتی، سەبارەت بە شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بەزوترین کات و پێش جەژن شایستە داراییەکانیان خەرج بکرێت.

ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان 37 هەزار مامۆستای وانەبێژە، کرێی مانگانەیان نزیکەی 15 ملیار دینارە.

بەپێی رێنمایی ژمارە 14ی وەزارەتی دارایی هەرێم، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن مانگانە لەنێوان 250-350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش  250-400 هەزار دینار خەرج دەکرێت.

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
وەزیری نەوتی عێراق: دەبێت ئەم هەفتەیە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بگەینە ئەنجام
تەیف سامی: موچەی خانەنشینانی ھەرێم و عێراق هاوتا ناكرێت
پەرلەمانتارێكی پارتی: حكومەتی عێراق كەمتەرخەمە لە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم
شارەزایەکى کەشناسى لەبارەى بارینى تەرزە هۆشداریی دەدات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×