بهگوێرهى ئهو زانیاریانههى کەشناسی عێراق ئاشكرایكردوه، لەسەرەتای هەفتەی داهاتوودا شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ، ڕوو لەناوچەکانی هەرێمى كوردستان دەکاتو لەڕۆژانی هەشتو نۆی مانگیش شەپۆلەکە دەگاتە لوتکە.
کەشناسی عێراق سهبارهت بهکەشوهەوای پێشبینیکراوی هەفتەی داهاتوو لەڕاگەیەندراوێکدا دهڵێت:"لەڕۆژی یەکشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێمى كوردستان دەگرێتەوەو لەڕۆژانی هەشتو نۆی مانگیش، شەپۆلەکە دەگاتە لوتکەو بارانی بەلێزمە دەبارێت".
لهو زانیاریانهدا باس لهوهشكراوه، کاریگەریی شەپۆلەکە تا ڕۆژی 12ی نیسان بەردەوامدەبێتو پاشان بەشێوەی پچڕ پچڕ ڕوو لەکەمبوونەوە دەکاتو پلەکانی گەرما یهك تا سێ پلە ڕوو لەدابەزین دەکەنو لەکاتەکانی شەویشدا 5-2 پلە دادەبەزن.
زانیاریهكانى كهشناسى عێراق لهكاتێكدایه، پێشبینیدەکرێت ڕۆژی (9 یان 10)ی ئەم مانگە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان بێت.