پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، کە لە ساڵی 1976 بەناوی بزووتنەوەی سۆسیالستی کوردستان دامەزراوە، لەپەیڕەوو پرۆگرامەکەیدا خۆی وەکو حزبێکی نیشتمانی و نەتەوەیی دەناسێنێت، حزبەکە تائێستا حەوت کۆنگرەی بەستوە، ئه‌مڕۆش ژماره‌یه‌كى دیكه زیاد ده‌كات‌و ده‌بێته كۆنگره‌ى 8ى سۆسیالیست.
پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ کۆنگرەی هەشتەمی خۆی لەهەڵەبجە دەبەستێت‌و ماوه‌كه‌شى ته‌نها ئه‌مڕۆیه، وتەبێژی سۆسیالیستیش ده‌ڵێت:"له‌كۆنگره‌دا سەرۆک‌و ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی نوێ هەڵدەبژێردرێن".
فەرهاد تۆفیق وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئاشكرایكرد، "بڕياروایه ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، کۆنگرەی هەشتەمی حزبمان ببه‌ستین‌و ته‌نها ئه‌وكه‌سانه‌ش ده‌توانن به‌شداریى بكه‌ن كه په‌یڕه‌و ڕێگه‌ى پێداون".
وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکرات ئه‌وه‌شى وت:"ژمارەی ئەندامانی کۆنگرە بەگوێره‌ى ئەوەی دەزگای ئامار‌و هەڵبژاردن دەستنیشانکراون، ئەوانەن کە پەیڕەو ڕێگەی بەشداریکردنیان پێدەدات، چ ئەوانەی پلەو پۆستیان هەیە یان ئەوانەی تێکۆشەری دێرین‌و کەسوکاری شەهیدانن، کۆنگرەش ته‌نها ئه‌مڕۆیه‌و جگە لەهەڵبژاردنی سەرۆک‌و ئەنجوومەنێکی نوێی سەرکردایەتی، گۆڕانكاریش له‌پەیڕەوو پرۆگرامی حزبیش ده‌كه‌ین".
باسى له‌وه‌شكرد، "بڕیاری دوورخستنەوەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود کە پۆستی جێگری سەرۆکی حزبەکەی هەیە لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە پەسندکراوەو ناتوانێت ئه‌مڕۆ بەشداریی کۆنگرە بکات".
به‌گوێره‌ى نووسراوێکى کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کە دوێنێ چوارشەممە بڵاوكراوه‌ته‌وه جه‌ختیكردۆته‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ى، "بڕیاری دوورخستنەوەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمودى بەگوێره‌ى کۆنووسی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی سۆسیال دیموكرات پەسندکردووە".
رۆژی 5ی مانگی رابردوو کۆبوونەوەیەکی باڵای سۆسیال دیموکرات بەسەرپەرشتیی محەممەد حاجی مەحموود سەرۆکی پارتەکە کرا، تێیدا بە زۆرینەی دەنگی سەرکردایەتی بڕیاری دوورخستنەوەی عەبدوڵڵا حاجی مەحموود درا.