هەڤاڵ ئەبوبەکر: هیچ پێویست ناکات زۆر لە کەس بکرێت کە لەکوێ هەژمار دەکاتەوە
  2024-04-04       223       

پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێکیدا رایدەگەیەنێت، ”هەژماری من قۆناغی دووەمە و سەرەتا دەبێت کێشەی متمانەی بانکی چارەسەر بکرێت و هیچ پێویست ناکات زۆر لە کەس بکرێت کە لەکوێ هەژمار دەکاتەوە”.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە پڕۆژەی هەژماری من ئاماژەی بەوە کرد، ”ئێستا ئێمە کێشەی نەختینە، سیولە و متمانەی بانکی و چەند کێشەیەکی دیکەمان هەیە و دەبێت لە قۆناغی یەکەمدا ئەو کێشانە چارەسەر بکەین و قۆناغی دووەم دێتە سەر پڕۆژەی هەژماری من چونکە شێوازی وەرگرتن و خەرجکردنی پارەیە”.

دەشڵێت، ”دەبێت متمانەی بانکی بگەڕێندرێتەوە بۆ ئەوەی هاوڵاتییان لە دانانی پارەکانیان لە بانک نەترسن و بتوانن مامەڵەی بانکی بکەن و ئەو کارانەش هەموویان پێویستان بە کردار هەیە، هاوکات پێویست ناکات زۆر لە کەس بکەین لە شوێنێکی دیاریکراو هەژمار بکاتەوە بەڵکو دەبێت کێشەی پێنەدانی مووچە چارەسەر بکەین”.

سەبارەت بە کردنەوەی ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، هەڤاڵ ئەبوبەکر دەڵێت، ”فڕۆکەخانەی سلێمانی پابەندە بە تەواوی رێنماییەکانی دەستەی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق و نێودەوڵەتی و هیچ لادانێکی یاسایی نەکردووە، بەڵام ئەو بڕیارە بڕیارێکی سیاسی و ئەمنی و سەربازییە”.

هەر لەو لێدوانەیدا پارێزگاری سلێمانی سەبارەت بەکارەکانی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری ئەوەی خستەڕوو، ”کارەکانی ئەو پڕۆژەیە بەرامبەر بەو بودجەیەی حکومەتی هەرێم تەرخانی دەکات سەد هێندە لە پێشەوەیە و ئەوەی پابەند نییە حکومەتە چونکە بودجەی پێویست بۆ ئەو پڕۆژەیە تەرخان ناکات”.

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
تەیف سامی: موچەی خانەنشینانی ھەرێم و عێراق هاوتا ناكرێت
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
وەزیری نەوتی عێراق: دەبێت ئەم هەفتەیە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بگەینە ئەنجام
پەرلەمانتارێكی پارتی: حكومەتی عێراق كەمتەرخەمە لە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم
شارەزایەکى کەشناسى لەبارەى بارینى تەرزە هۆشداریی دەدات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×