ئه‌و شوێنانه‌ی پێش جه‌ژن مووچه‌ی مانگی سێ وه‌رده‌گرن
  2024-04-04       1019       

وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بڕیاریدا مووچه‌ی مانگی سێی فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات، پێش جەژنى رەمەزانیش مووچەى فەرمانبەرانى مەدەنى دابەش دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە بانکى ناوەندى عێراق/ لقى هەولێر بە میدیای گۆڕانی راگه‌یاند: لە کۆبونەوەى دوێنێی نێوان وەزارەتى دارایی عێراق و بانکى ناوەندى و شاندى هەرێم رێککەوتن کراوە کە هەموو مانگێک هەرێمى کوردستان لیستى فەرمانبەرانى هەرێم بنێرێت بۆ خەرجکردنى مووچەى فەرمانبەران تا ئەوکاتەى رێکارەکانى بەئەلیکترۆنیکردنى مووچەکان تەواو دەبێت.

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە کە هەرکات مانگانە لیستى مووچەى فەرمانبەران گەیشتە وەزارەتى دارایی عێراق وردبینیان تێدا دەکرێت کە فەرمانبەرانى مەدەنى و خانەنشینان و چاودێرى کۆمەڵایەتیی دەگرێتەوە و بڕى پارەکەیان زیاتر لە 600 ملیار دینارە.

ئەوەشى ئاشکرا کرد کە دواى فەرمانبەرانى مەدەنى وردبینى لیستى هێزە ئەمنییەکان دەکرێت کە وەزارەتى ناوخۆ و پێشمەرگە و ئەنجومەنى ئاسایش دەگرێتەوە و بڕى پارەکەیان زیاتر لە 300 ملیار دینارە.

لەبارەى وادەى دابەشکردنى مووچەى مانگى سێ-ى فەرمانبەرانەوە ئەو سەرچاوەیەى بانکى ناوەندى عێراق وتی: "پارەکە بە دوو وەجبە دەگاتە هەرێم، گەیشتن و دابەشکردنى 48 کاتژمێرى دەوێت، بەوپێیە پێش جەژنى رەمەزان مووچەى فەرمانبەرانى مەدەنى دابەش دەکرێت".

لەبارەى دابەشکردنى مووچەى هێزە ئەمنییەکانیشەوە ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باسی له‌وه‌كردووه‌، کە گەر تا رۆژى چوارشەممە وردبینى لە لیستەکەیان تەواو ببێت، مووچەکەیان دەگات، گەر نا دواى جەژن راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنەکەى دەکرێت.

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
تەیف سامی: موچەی خانەنشینانی ھەرێم و عێراق هاوتا ناكرێت
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
وەزیری نەوتی عێراق: دەبێت ئەم هەفتەیە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بگەینە ئەنجام
پەرلەمانتارێكی پارتی: حكومەتی عێراق كەمتەرخەمە لە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم
شارەزایەکى کەشناسى لەبارەى بارینى تەرزە هۆشداریی دەدات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×