نوێنەری حكومەتی هەرێم لە بەغدا: پڕۆژەی هەژماری من بەردەوام دەبێت
  2024-04-04       410       

فارس عیسا، بەرپرسی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند، خوازیارن بەغدا مامەڵەی سیاسیی لەگەڵ کێشەکان نەکات و جەختیشدەكاتەوە کە پرۆژەی هەژماری من بەردەوام دەبێت.

ئاوێنە: فارس عیسا، بەرپرسی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان وتی، گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەردەوام دەبن و شاندی حکومەتی هەرێمیش کە دوێنێ لە بەغدا بون،  لەسەر شێوازی ناردنی موچە لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ، ڕێککەوتن.

وتیشی، هیوادارین چیتر بەغدا مامەڵەی سیاسی لەگەڵ كێشەكان نەكات.

فارس عیسا ئاماژەی بەوە کرد: شاندی دانوستکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق ڕێککەوتن، دوای ناردنی تەواوی موچەی مانگی شوبات، هەرێم داتا و لیستی موچەخۆرانی ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کردوە بۆ ناردنی موچەی مانگی ئادار.

لەبارەی پرۆژەی هەژماری من، فارس عیسا ڕایگەیاند، پرۆژەی هەژماری من وەک خۆی بەردەوام دەبێت بۆ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێی سیستەمی بانکییەوە، هەروەها بەقسەی ئەو، سەرۆکی بانکیی ناوەندیی عێراق لەبارەی پرۆژەی هەژماری منەوە جەختی کردوەتەوە کە پێشتر لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ دەستپێکردنی ئەو پرۆژەیە هەماهەنگ بون و هیچ کێشەیەک لەو پرۆژەیەدا نییە.

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
تەیف سامی: موچەی خانەنشینانی ھەرێم و عێراق هاوتا ناكرێت
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
وەزیری نەوتی عێراق: دەبێت ئەم هەفتەیە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بگەینە ئەنجام
پەرلەمانتارێكی پارتی: حكومەتی عێراق كەمتەرخەمە لە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم
شارەزایەکى کەشناسى لەبارەى بارینى تەرزە هۆشداریی دەدات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×