مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی سلێمانی داواكارن ئه‌و بڕیارانه‌ی بۆ سزادانی مامۆستایان له كاتی بایكۆتدا دەركراون، هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوێست وه‌رگرتن ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، ته‌نیا له هه‌ردو په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتی سلێمانی زیاتر له سێ هه‌زار مامۆستا به نه‌هاتو (غیاب) سزادراون، وێڕای گواستنەوەی زۆرەملێ.
ئاوێنە: مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی سلێمانی له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایانگەیاند "له‌سه‌روبه‌ندی ناڕه‌زایی و بایكۆتی ڕه‌وای مامۆستایان‌دا به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كانی په‌روه‌رده به فه‌رمانی حیزبیانه ده‌ستیانبرد بۆ سزادانی مامۆستایان و ژماره‌یه‌كی زۆر مامۆستای به‌هه‌ڵوێست له‌سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كان سزادران".
مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی سلێمانی ئەوەشیان خستۆتەڕو"له ڕابردودا هه‌وڵماندا بۆ سڕینه‌وه‌ی سزاكان، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا وێڕای هه‌ندێك به‌ڵێنی زاره‌كی، هێشتا فه‌رمانه‌كانی سزادانی به‌كۆمه‌ڵ له شوێنی خۆیان ماون".
وتوشیانە"هیوادارین به‌رپرسانی په‌روه‌رده ته‌نیا یه‌ك جار به ئه‌ركی په‌روه‌رده‌ییانه‌ی خۆیان هه‌ستن و ته‌واوی فه‌رمانه‌كان هه‌ڵوه‌شێننه‌وه".
ئاشكراشیانكردوه، ته‌نیا له هه‌ردو په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتی سلێمانی زیاتر له سێ هه‌زار مامۆستا سزادراون، "وێڕای گواستنه‌وه‌ی زۆره‌ملێ كه ڕویه‌كی دیكتاتۆریانه‌ی په‌روه‌رده‌ی نیشانداین".
مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی راشیانگه‌یاندوه كه هیوادارین تا 25/4/2024 بڕیار له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزاكان بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ناچار نه‌بین فشاره‌كانمان ده‌ستپێبكه‌ینه‌وه.
ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه:
رونكردنه‌وه‌یه‌كی پێویست
هاوڵاتیانی سته‌م لێكراو
مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی خاوه‌ن هه‌ڵوێست
له‌سه‌روبه‌ندی ناڕه‌زایی و بایكۆتی ڕه‌وای مامۆستایان‌دا به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كانی په‌روه‌رده له بری ئه‌وه‌ی له خه‌می مامۆستایاندابن و پشتیوانیمان بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه به فه‌رمانی حیزبیانه ده‌ستیانبرد بۆ سزادانی مامۆستایان و ژماره‌یه‌كی زۆر مامۆستای به‌هه‌ڵوێست له‌سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كان سزادران و نایاساییانه و نا په‌روه‌رده‌ییانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كرا.
له ڕابردودا له رێگه‌ی تیمی پارێزه‌رانی خۆبه‌خش و دیداره جیاوازه‌كانه‌وه هه‌وڵماندا بۆ سڕینه‌وه‌ی سزاكان، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستاكه وێڕای هه‌ندێك به‌ڵێنی زاره‌كی به‌ڵام هێشتا فه‌رمانه‌كانی سزادانی به‌كۆمه‌ڵ له شوێنی خۆیان ماون و هه‌ركات بیانه‌وێت ده‌توانن بیانخه‌نه نێو مه‌له‌فی مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌رانه‌وه، ئه‌وه وێڕای گواستنه‌وه‌ی زۆره‌ملێی ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان له قوتابخانه‌یه‌كه‌وه بۆ قوتابخانه‌یه‌كی تر و بانگهێشتكردنی مامۆستایان بۆ لێپرسینه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی بنه‌ما یاساییه‌كان.
ئێمه لێره‌وه وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له ڕه‌دكردنه‌وه‌ی سزاكان، هه‌ر كردارێكی ناپه‌روه‌رده‌ییانه‌ی حیزبیانه ڕه‌د ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌رامبه‌ر مامۆستایان ئه‌نجامدراون و ده‌درێت، وه پێشمانوایه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده خراپ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی به‌رپرسانه‌ی مامۆستایانكرد بۆ تێپه‌ڕاندنی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣ بۆ ٢٠٢٤
له كۆتایدا هیوادارین به‌رپرسانی په‌روه‌رده ته‌نها یه‌ك جار به ئه‌ركی په‌روه‌رده‌ییانه‌ی خۆیان هه‌ستن و ته‌واوی فه‌رمانه‌كان هه‌ڵوه‌شێننه‌وه و له‌وه تێبگه‌ن كه مامۆستایه‌ك داوای مافی خۆی بكات به چ یاسایه‌ك سزاده‌درێت؟ كه ته‌نیا له هه‌ردو په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتی سلێمانی زیاتر له ٣٠٠٠ سێ هه‌زار مامۆستا به نه‌هاتو (غیاب) سزادراون، وێڕای گواستنه‌وه‌ی زۆره‌ملێ كه ڕویه‌كی دیكتاتۆریانه‌ی په‌روه‌رده‌ی نیشانداین و له زۆربه‌ی په‌روه‌رده‌كانیش بڕیاری سزادان جێبه‌جێ كراوه
بۆیه هیوادارین تا ٢٥/٤/٢٠٢٤ بڕیار له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزاكان بدرێت و ئه‌و ڕێگا هه‌ڵانه ڕاستبكرێنه‌وه كه به‌رامبه‌ر مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران گیرانه‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی ناچار نه‌بین فشاره‌كانمان ده‌ستپێبكه‌ینه‌وه و ئه‌و ماوه كه‌مه‌ی خوێندن بێ گرفت تێپه‌ڕ ببێت، چونكه دڵنیابن پرسی سزادانی مامۆستایان به ساڵی داهاتو ناسپێرین و پێویسته له‌م ساڵدا نیگه‌رانیه‌كانی مامۆستایان كۆتاییان بێت
مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی سلێمانی