حكومەتی هەرێم: تۆماركردنی موچەخۆرو فەرمانبەران لە "هەژماری من" بەردەوامە
  2024-04-05       202       

حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پرۆسەی تۆمارکردنی موچەخۆر و فەرمانبەران لە "هەژماری من" کە سیستمێکی پارەدانی دیجیتاڵییە، بەردەوامیی هەیە و تۆمارکردنی فەرمانبەران گەیشتوەتە 260 هەزار کەس و 153 هەزار کارت دراوەتەوە تۆمارکراوان.

ئاوێنە: حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئەوەشی خستۆتەڕو"تا کۆتاییی ساڵی 2024، نزیکەی هەزار ئامێری پارەدەر  ATM لە سەرجەم پارێزگا، قەزا و ناحیەکانی کوردستان جێگیر دەکرێن، بۆ ئەوەی موچەخۆران بە ئاسانترین شێوە دەستیان بە موچەکانیان بگات."

 ئاماژەی بەوەشداوە، ژمارەی بانکە بەشداربوەکانی پڕۆژەکە بەردەوام لە زیادبوندان کە تا ئێستا بریتین لە (BBAC - NBI - RT - Cihan – IIB) و سەرجەمیان لەلایەن بانکی ناوەندییەوە دان پێدانراون و بەشداریکردنیان پەسەند کراوە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە، ماوەی ساڵێکە وەک دەستپێکی ئەزمونی، فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی لەدایکبونی هەولێر موچەکانیان لە ڕێگەی "هەژماری من"ەوە وەرگرتوە.

جگە لەوانەش بەپێی راگەیەندراوەكەی حكومەتی هەرێم، لە کۆتایی ساڵی ڕابردوش، هەریەک لە کۆلێژەکانی ئاداب، کشتوکاڵ و زانست لە زانکۆی سەڵاحەدین، موچەکانیان لە ڕێگەی "هەژماری من"ەوە وەرگرتوە.

بەپێی قسەی حكومەتی هەرێم بەشێک لە خزمەتگوزارییەکانی پرۆژەکە بریتین لە:

1- دەستراگەیشتن بە سەدان ئامێری پارەدەر ATM و ڕاکێشانی سەرجەم پارەکانی بەکارهێنەر بە یەکجار و بە خۆڕایی. ئامێرەکان بەشێوەی 24 کاتژمێری بەردەستن بۆ بەکارهێنان و فەرمانبەر هەرکاتێک بیەوێت بە ئارەزوی خۆی دەتوانێ پارەکەی ڕابکێشێت.

2- دەستڕاگەیشتن بە قەرزو پێشینەی جۆراوجۆری بانک.

3- بەکارهێنانی کارتی بانکی بۆ کڕینی ئۆنڵاین و ئامێرەکانی کارتخوێن ناسراو بە PoS.

4- گواستنەوەی پارە بە شێوەیەکی پارێزراو و سەلامەت بۆ ناوەوە و دەرەوەی وڵات.

5- دەستڕاگەیشتن بە ئەپلیکەیشنی مۆبایلی بانک بۆ ئەوەی بەردەوام ئاگاداری جوڵەی نێو هەژمارەکەت بیت و بەدەستگەیشتنی ئاگانامەی مۆبایل لە کاتی هاتنی موچەدا.

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
تەیف سامی: موچەی خانەنشینانی ھەرێم و عێراق هاوتا ناكرێت
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
وەزیری نەوتی عێراق: دەبێت ئەم هەفتەیە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بگەینە ئەنجام
پەرلەمانتارێكی پارتی: حكومەتی عێراق كەمتەرخەمە لە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم
شارەزایەکى کەشناسى لەبارەى بارینى تەرزە هۆشداریی دەدات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×