هاوسەرۆکانی شارەوانی وان، مەرسوومی دەستبەکاربوونیان وەرگرت و سوپاسی بەرخۆدانی گەلیان کرد
  2024-04-05       215       

نەزلیهان شەدال و عەبدوڵا زەیدان هاوسەرۆکانی شارەوانی گەورە شاری وان، مەرسوومی دەستبەکاربوونیان وەرگرت و سوپاسی بەرخۆدانی گەلیان کرد.

دوای ئەوەی لە سایەی بەرخۆدانی گەلەوە دیسانەوە مافی بەڕێوەبەردنى شارەوانی وان گەڕێندرایەوە بۆ هاوسەرۆکانی شارەوانی وان، هاوسەرۆکانی شارەوانی وان بۆ ئەوەی مەرسومی دەستبەکاربوونیان وەرگرن سەردانی دەستەی باڵای هەڵبژاردنیان کرد و لە دوای وەرگرتنی مەرسوومی دەستبەکاربوونیان وتەی خۆیان پێشکەش کرد و سوپاسی بەرخۆدانی گەلیان کرد.

وان نەزلیهان شەدال هاوسەرۆکی شارەوانی وان وتی: بۆ ئەوەی یەکسانی و دادپەروەری لە ناو چڤاکدا بەرقەراربێت، ساڵانێکە تێدەکۆشین، لە شارەوانیشدا بەهەمان نەفەسەوە تێدەکۆشین.

وتیشى، سوپاسی بەرخۆدانی گەل دەکەین، کە لە پێناو بەدەستهێنانی مەرسوومی دەستبەکاربووندا خەباتیان کرد، ئەم بەرخۆدانە ئەو ڕاستییەی دەرخست، کە تێکۆشانی ئازادی سەردەکەوێت، لێگەڕینمان بۆ ماف و ئازادیی لەوان نوێبوەوە و ئەم سەرکەوتنە پیرۆز دەکەین.

دواتر عەبدوڵا زەیدان وتەی خۆی پێشکەش کرد و وتی: بۆ کاتێکی کورتیش بێت یاسا و دادپەروەری پێشێلکرا، سوپاسی خەڵکی وان و هەمووان دەکەین، کە خاوەندارییان لە ئیرادەی گەل کرد، لە ڕێگەی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانەوە ئایدیایی ژیانێکی بە حورمەت، بە هیوا، ئاشتی کۆمەڵایەتی بە هێزتربووەوە، پێویستمان بە شەڕ و ناحەقی نییە، بەرپرسیارێتی هەمووانە خزمەتی شارەکەمان بکەین، سوپاسی گەلەکەمان دەکەین.

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
تەیف سامی: موچەی خانەنشینانی ھەرێم و عێراق هاوتا ناكرێت
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
وەزیری نەوتی عێراق: دەبێت ئەم هەفتەیە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بگەینە ئەنجام
پەرلەمانتارێكی پارتی: حكومەتی عێراق كەمتەرخەمە لە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم
شارەزایەکى کەشناسى لەبارەى بارینى تەرزە هۆشداریی دەدات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×