وتەبێژی سوپای بەرگری ئیسڕائیل: هێرشەكانی ئێران هیچ زیانێكیان نەبووە
  2024-04-14       190       

وتەبێژی سوپای بەرگری ئیسڕائیل بۆ میدیا عەرەبییەكان زانیاری لەبارەی هێرشەكانی شەوی رابردووی ئێران بۆسەر وڵاتەكەی ئاشكرا كرد.

 ئەڤێجای ئەدرێی، وتەبێژی سوپای بەرگری ئیسڕائیل بۆ میدیا عەرەبییەكان لە راگەیەندراوێكدا لە پێگەی فەرمی لە پلاتفۆڕمی ئێكس بڵاویكردەوە:" لە كۆی ئەو 120 مووشەك (هاژەك)ەی ئاڕاستەی وڵاتەكەمان كران تەنها چەند مووشەكێك لە نزیك سنوورەكانی وڵاتەكەمان و دوو بۆ سێ مووشەكیش لە بنكەی ئاسمانی نفاتییم كەونتەخوارەوە".

باسی لەوەشكردووە:" مووشەكەكان بە تەواوەتی بەرپەرچدرانەوە و تەواوی ئەو ناوچە و بنكە سەربازیانەی ئێران وەك ئامانج بەكاری هێنابوون چالاكیی تێیاندا ئاساییە".

جەختی لەوەشكردەوە:" لەم هێرشەدا ئێران شكستێكی سەربازی گەورەی تۆماركرد و نەیتوانی ئامانجەكانی بپێكێت و لە ئێستادا بەشێوەیەكی گشتی هێزی ئاسمانی وڵاتەكەمان چالاكییە ئاسمانییەكانی بۆ پاراستنی سنوورەكانی بەردەوامن".
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×