ئەمڕۆ فەرمانبەرانی پارێزگاکانی بەغدا، دیوانیە و بەسرە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و تێیدا داوایان کرد گۆڕانکاری بکرێت لە پێوەرەکانی زیادکردنی مووچەدا.
ئەمڕۆ فەرمانبەرانی پارێزگاکانی بەغدا، دیوانیە و بەسرە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای گۆڕانکارییان لە پێوەرەکانی زیادکردنی مووچەدا کرد.
بەیانی ئەمڕۆ بە دەیان فەرمانبەر لە گۆڕەپانی تەحریر لە ناوەڕاستی بەغدا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هەندێکی دیکەش لە پاڵاوگەی شەبیا لە بەسرە و بەشێکیشیان لە پارێزگای دیوانیە بۆ بەهەمان مەبەست خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئەو فەرمانبەرانە لە بەغداد چەند جارێک خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە و داوای زیادکردنى مووچەیان کردووە، بەڵام تا ئێستا داواکاریەکانیان جێبەجێ نەکراوە.