پێشبینی كەشناسی هەرێم بۆ بارانی ئەمشەو و سبەی
  2024-05-02       166       

كەشناسی هەرێم رایگەیاند، لەدوای نیوەشەوەوە شەپۆلێكی باران و هەورە تریشقە كە لە هەندێك ناوچە بەشێوەی بارانی بەلێزمە دەبێت ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوەو  تا بەرەبەیان بەردەوام دەبێت و سبەینێ هەینیش لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆوە باران بارینی بەهێز دەستپێدەكاتەوە.

ئاوێنە: كەشناسی هەرێم، ئەمشەو پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، پێشبینى دەکرێ لەدوای نیوە شەوەوە شەپۆلێکى باران بارین و هەورە تریشقە لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم دەست پێبکات.

وتوشیەتی، شەپۆلەکە لەناوچەکانى وەک (سەنتەرى شارى هەولێر و دەوروبەرى و بەحرکەو قوشتەپەو دارەتو و کەوەرگۆسک و بەردەرەش) هەروەها ناوچەکانى دەشتى هەولێر و قەزای کۆیە و تەقتەق و شوان و ئاکرێ و هەندێک ناوچەى گەرمیان و باشورى شارى سلێمانى بەلێزمە دەبێت تا بەرەبەیان بەڵام بۆ ناوچەکانى تر باران و هەورە تریشقەى مامناوەند دەبێت و پاشان ئاستى شەپۆلەکە ئاسایی دەبێتەوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، سبەی هەینی ئاستى شەپۆلەکە دیسان بەهێز دەبێتەوە بە تایبەت لە کاتەکانى نیوەڕۆدا بۆ سەر ناوچەکانى ڕۆژهەڵاتى هەولێر ئیدارەى سۆران و و ڕاپەڕین و سەنتەرى شارى سلێمانى و سەیدسادق و وهەڵەبجەو هەندێک لە ناوچەکانى گەرمیان.

كەشناسی هەرێم لەگەڵ راگەیەندراوەكەیدا بڕی بارانی 12 کاتژمێرى ڕابردوى لە هەندێك لە ناوچەكان خستۆتەڕو كە بەم جۆرە بوە:

هەولێر لە سەنتەرى شار بڕێکى زۆر باران باری بەڵام لەوێستگە تەنها 0.2 ملم باری

پیرمام 29.0 ملم

سلێمانى 1.1 ملم

چەمچەماڵ 5.9 ملم

دهۆک 41.5 ملم

زاخۆ 0.6 ملم

شەقڵاوە 19.5 ملم

ئاکرێ 0.2 ملم

ئامێدى 0.4 ملم

بامەرنێ 6.8 ملم

بارزان 2.0 ملم

بازیان 4.2 ملم

هەڵشۆ 17.4 ملم

خەبات 8.0 ملم

مەیدان 0.2 ملم

سۆران 0.8 ملم

پێنجوێن 0.6 ملم

سیدەکان 7.8 ملم

کەرکووک 27.0 ملم

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×