بەهۆی پیسکردنی ژینگەوە خاوەن کارگەیەک لە سلێمانی دەستگیرکرا
  2024-05-01       119       

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەستگیرکردنی خاوەن کارگەیەکی بەهۆی پیسکردنی ژینگەوە راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە:" خاوەن کارگەیەک لە سنووری عەربەتی سەر بە سلێمانی، هەستاوە بە فڕیدانی پاشماوەی کارگەکەی لەو سنوورە، کە ئەمەش دەبێتە هۆی پیسبوونی ژینگە و خاک".

ئاماژەی بەوەشکرد:" دوای بەدواداچوون لەلایەن بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت و لیژنەی فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی، توانرا سەرپێچیکار بدۆزرێتەوە".

باسی لەوەشکرد:" لەسەر بریاری دادوەر خاوەنی کارگەکە دەستگیرکرا و دەستیشگیرا بەسەر ئەو تراکتۆرەدا کە پاشماوەکەی پێ گوازراوەتەوە، لە ئێستاشدا پەڕاوەکە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە بە مەبەستی ئەنجامدانی رێککارە یاساییەکان".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×