سەرەڕای ناڕەزایەتییەكان، بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین لە عێراق چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 1-5-2024 بریاری گرانکردنی نرخی بەنزینی موحەسسەن بۆ 850 دینار و سوپەر بۆ 1250 دینار جێبەجێکرا، بەڵام نرخی بەنزینی نۆرمال بە 450 دینار و گاز بە 200 دینار وەک خۆی دەمێنێتەوە و گۆڕانی بەسەردا نایەت.
جێگەی باسە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕۆژی سێشەممە26-3-2024، بڕیاریدا نرخی سووتەمەنی ئۆتۆمبێل کە بەنزینی موحەسەن ڕێژەی 30%، و بەنزینی سوپەر بە ڕێژەی 25% بەرزبکاتەوە.