لە كۆڕێ باران بارینی زۆر دیوارێكی روخاندو بەهۆیەوە ژنێك گیانی لەدەستدا
  2024-05-01       130       

لە ئەنجامی باران بارینی زۆر و دروستبونی لافاو، لە ناحیەی كۆڕێ-ی سەربە قەزای پیرمام دیواری گۆڕستانی ناحیەكە بەسەر چەند كەسێكدا روخاو قائیمقامی پیرمام دەڵێت، ژنێك گیانی لەدەستداو سێی دیكەش برینداربون.

ئاوێنە: لە ڤیدیۆییەكدا كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، دەردەكەوێت بەهۆی بارانبارینی زۆرو دروستبونی لافاوی ئەمڕۆی ناحیەی کۆڕێی سەر بە قەزای پیرمام لە پارێزگای هەولێر، دیواری گۆڕستانی ناحییەکە بەسەر چەند كەسێكدا دەڕوخێت كە لە تەنیشت دیوارەكەوەن.

حامید ئیسماعیل، قایمقامی قەزای پیرمام، بە روداوی وت "بەهۆی روخانی دیوارەکەوە، کەسێک بەناوی مەنار زەینەدین گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربون و سەرجەم بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر کراون."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×