ئه‌نوه‌ر خزری به تۆمه‌تی ئه‌ندام بوون له گروپێكی سونه مه‌زهه‌بی سه‌له‌فی رۆژی چوارشه‌ممه، دوای ١٤ ساڵ زیندانی كردن له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج له سێداره درا.
ئاوێنە: ئه‌نوه‌ر خزری پێنجهه‌مین كه‌سی ئه‌و دۆسیه حه‌وت كه‌سییه كه له سێداره دراوه، هاوكات ئه‌ندامێكی دیكه‌ی ئه‌و گروپه به ناوی خه‌سره‌و به‌شاره‌ت له ئێستادا خراوه‌ته زیندانی تاكه كه‌سیه‌وه و ئه‌گه‌ر هه‌یه له سێداره بدرێت.
ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له ئێران ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه خه‌سره‌و به‌شاره‌ت رۆژی چوارشه‌ممه خراوه‌ته زیندانی تاكه كه‌سیه‌وه له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج، مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه كه له سێداره بدرێت.
ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له ئێران رایده‌گه‌یه‌نێن جگه له خه‌سره‌و به‌شاره‌ت، كامه‌ران شخیه كه په‌یوه‌ندیداره به‌هه‌مان دۆسیه‌وه مه‌ترسی هه‌یه له سێداره بدرێت، كه‌له ئێستادا به تاوانی ''فساد فی الارص'' سزادراوه.
له ماوه‌ی ڕابردوودا هه‌ریه‌كه له فه‌رهاد سه‌لیمی و قاسم ئابه‌سته و ئه‌یوب كه‌ریمی و داود عه‌بدوڵاهی له سێداره دراون.
رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و كه‌سانه له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا دانپێدانیان لێ وه‌رگیراوه و له دادگایه‌كی نا دادپه‌روه‌رانه به تاوانی ''فساد فی الارص''حكومدراون و سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌ركراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌یان پێ بدرێت پارێزه‌ریان هه‌بێت و به‌رگریان لێبكات.
ئه‌م حه‌وت كه‌سه له ساڵی ٢٠٠٩ و ٢٠١٠ له لایه‌ن ئیتلاعاتی ئورمیه به تۆمه‌تی ئه‌ندام بوون له گروپێكی سه‌له‌فی ده‌ستگیركران.
هه‌ریه‌ك له ئه‌نوه‌ر خزری و كامه‌ران شخیه و خه‌سره‌و به‌شاره‌ت تۆمه‌تی كوشتنی كه‌سێكیان ئاڕاسته كرا كه تۆمه‌ته‌كانیان ڕه‌ت كرده‌وه، دواتر له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتدا داپێدانانی ئیجباریان لێ وه‌رگرا.