"داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاتر لە 26 ملیار دینارە"
  2024-05-03       58       

بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 27ی 4 تا 3ی 5ی 2024، زیاتر لە 26 ملیار دینارە كە 93%ی بەشێوەی نەختینەیە.

ئاوێنە: بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 27ی 4 تا 3ی 5ی 2024، 26 ملیار و 20 ملیۆن و 407 هەزار دینارە.

هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 24 ملیارو 303 ملیۆن و 652 هەزار دیناری واتە 93%ی نەختینەیەو هەروەها 1 ملیارو 716 ملیۆن و 695 هەزار دیناری واتە 7%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە بەنزیكەیی لەسەدا سفرە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×