وەزیری دەرەوەی توركیا: ئەردۆغان گرنگی بە پاراستنی پەیوەندی باشی نێوان بەغداو هەولێر دەدات
  2024-04-27       584       

هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئەردۆغان گرنگی بە پاراستنی پەیوەندی باشی نێوان هەولێر و بەغدا دەدات و دەشڵێت، پەیوەندی باشی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم گرنگە بۆ سەقامگیری عێراق و ئاسایشی ناوچەکە.

ئاوێنە: هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا، ئەمڕۆ شەممە، لەمیانی كۆنگرەیەكی هاوبەشدا لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیران و  و وەزیری دەرەوەی نیوزیلاند باسی لە سەردانەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا بۆ عێراق كرد.

هاكان فیدان وتی، ئەردۆغان دەخوازێت عێراق وڵاتێک بێت بە هەڵمەتەکانی گەشەپێدان سود لە تواناکانی وەربگرێت، سەقامگیری سیاسیی هەبێت و بە شێوەیەکی یەکگرتو پەیوەندی دراوسێیەتی ئاشتییانەی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە هەبێت، نەوەک وڵاتێک بێت کە ساڵانێکە پەیوەندی بە پێکدادان و ململانێ و ناسەقامگیرییەوە هەیە.

ئەردۆغان بۆ عێراق سەردانێک بو لە یەک کاتدا مەترسیی و دەرفەتەکانی تێدا باس کرا و، بۆ هەردو پرسەکەش چارەسەری هەمیشەیی بەرنامەبۆداڕێژراو خرانە بەر باس

وەزیری دەرەوەی توركیا بە ئاماژەدان بەوەی ئەردۆغان لە سەردانەکەیدا بۆ هەولێر پەیامی پشتیوانی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان نوێ کردەوە، باسی لەوە کرد کە ئەو پەیوەندیە دۆستانە و دراوسێیەتیانەی لەگەڵ حکومەتی هەرێم هەن "گرنگن" و، ڕاشیگەیاند: "سەرۆكکۆمارمان گرنگیی بە پاراستنی پەیوەندی باشی نێوان هەولێر و بەغدا دەدات. پەیوەندی باشی نێوان ئەم دو شارە و نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم گرنگە هەم بۆ سەقامگیری وڵات و هەمیش بۆ ئاسایشی ناوچەکە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×