دڵشاد شەهاب: ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان زەمینەسازیی دەوێت
  2024-04-24       606       

وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان زەمینەسازیی دەوێت و ناکۆکییەکانیش زیانی گەورەیان لە هەرێم دا.

ئاوێنە: ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی 4ی 2024، دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەڵبژاردن پرسێکی یاسایی، سیاسیی و دەستوورییە و ئێمە لە بۆشاییەکی یاساداناندا دەژین و پەرلەمان کارا نییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵبژاردن بە کۆمەڵێک بڕیار ئەنجام نادرێت و دەبێت زەمینەسازیی بۆ بکرێت.

دڵشاد شەهاب وتیشی، "بە هۆی ئەو ناکۆکییانەی لەسەر یاسای هەڵبژاردن و کۆمسیۆن هەبوون، زیانێکی زۆرمان بەرکەوت و کاتی هاتووە هەموومان کۆمەڵێک شت وەلا بنێین و بوونی پەرلەمانێک گرنگتر بێت لە هەر پرسێکی تر".

هەرچەندە بڕیارە ڕۆژی 10ی حوزەیرانی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت، بەڵام بە هۆی ئامادەنەبوونی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەشدارینەکردن لە پرۆسەکەدا، ئەگەر هەیە هەڵبژاردن دوابخرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×