مۆزەخانەی ئەمنەسورەکە دامەخەن قومارخانەکانتان دابخەن!
  2019-09-27       4959       

یەکێک لەکارە جوانەکان پاراستنی ئەمنە سورەکەی سلێمانی بوو کەکرا بەمۆزەخانەیەک تاکە شوێنەوارو ئامرازەکانی بەعسی لەناوچوو ھەمیشە بەزیندویی بمێنێتەوە لەیادەوەریماندا، ئەم کارەش ھەوڵی ھێرۆ ئێبراھیم ئەحمەد بوو، جێی تەقدیرە ئەگەر نا ئێستە ئەو شوێنە نەدەما، یەکێکی دیکە لاکارە جوانەکان کەناڵی کوردسات بوو کە بەھەر تێبینیەکەوە کەناڵێك بوو بۆ خێزان بۆ ھۆشیاری و ھونەرو فەرھەنگ و تەندروستی لەگەڵ تێبینیش.

ئێستە کە ئەو خاتونە بۆخۆی دورە لەگۆرەپانەکە بەھۆی تەمەن و تەندروستیەوە زەفەر بە کوردسات و ئەمنە سورەکە دەبرێ بەوەی پارەی دەبڕن گوایە کاک فڵان و کاک فیسار نیشان نادات کەناڵەکە! رەنگە تەماعیشیان لە زەوی شوێنی ئەمنە سورەکە ھەبێ.

پێویستە ئەمنە سورەکە بخرێتە سەر وەزارەتی رۆشنبیری و کوردساتیش حکومەت بیکڕێتەوە بۆ کەناڵێکی حکومەت بۆ فەرھەنگ و رۆشنبیری بەھەمان ستایڵ.

پێویستیشە یەکێتی نیشتمانی لەبری داخستنی ئەم دوو شوێنە قومارخانەکانی خۆی و بەرپرسەکانی دابخات!

سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×