پێشەوا هەورامانی: واز لەپۆستی سەرۆکی حکومەت بهێنن‌و دەست بەپۆستی جێگرکەیەوەوە بگرن
  2024-09-03       1119       
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم


پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان وه‌ڵامی‌ لێدوانێكی‌ پێشتری‌ بافڵ تاڵه‌بانی‌ ده‌داته‌وه‌ له‌باره‌ی‌ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت‌و ده‌ڵێت، "لەپۆستی سەرۆکی حکومەت بگەڕێن، دوای هەڵبژاردن لەکاک مەسرور بپاڕێنەوە تا پۆستی جێگرکەیتان بداتەوە".

ئاوێنه‌: ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیداو له‌وه‌ڵامی‌ پرسیارێك‌و سه‌باره‌ت وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ كابینه‌ی‌ ده‌یه‌می‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانییه‌وه‌، ڕایگه‌یاند، "[مه‌سرور بارزانیی] چۆن ده‌بێته‌وه‌ به‌سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت، 50+1 و 11 به‌هیچ نه‌ما [مه‌به‌ستی‌ نه‌مانی‌ كورسی‌ كۆتاكانه‌] بێ ئۆكەی یەكێتی كاك مەسرور نابێتە مودیر عام."

له‌وه‌ڵامی‌ ئه‌و لێدوانه‌دا، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌په‌ڕه‌ی‌ خۆی‌ له‌تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك نوسیویه‌تی‌، "لەپۆستی کاک مەسرور گەڕێن، دەست بەپۆستی جێگرییەوە بگرن‌و دوای هەڵبژاردن لەکاک مەسرور بپاڕێنەوە تا پێتانی بداتەوە".

پێشەوا هەورامانی ده‌ڵێت، "جێگر هیچ سودی نەبێت‌و هەر هیچی پێ نەکرێت!، دەستی تۆی پێدەگیرێت لەدو مناسەبە بتباتە ژورەوە، بۆ ئەوەی ڕەسم لەگەڵ خەڵک بگری."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×