ئێران شەڕەکەی حەلەب بە فیتی ئەمەریکا و ئیسرائیل دەزانێت
  2024-11-29       587       

فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی سووریا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووتەوە، توانیویانە چەند ناوچەک لە سنووری شاری حەلەب لە دەستی گرووپە چەکدارەکان دەربهێننەوە؛ ئێرانیش هێرشی گرووپە چەکدارەکان سووریا بە پلانگێڕییەکی ئەمەریکا و ئیسرائیل دەزانێت.

ئاوێنە: لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، سوپای سووریا لە هێرش و پێشڕەوییەکانی بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو ناوچانە بەردەوامە کە لە چەند کاتژمێری ڕابردوو بەهۆی هێرشی گڕووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە دەستیان دابوو.

هەروا ئاماژەیداوە، هێرشەکانی سوپای سووریا بۆ بەرپەرچدانەوە و تێکشکاندنی هێرشی گرووپە چەکدارەکان بەردەوامە و توانیویانە زیانێکی گەورە و کاریگەر لە گرووپە چەکدارەکان بگەیەنن.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی سوپای سووریا، گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن بە پشتیوانی چەکدارانی بیانی و بە چەکی هەمەجۆر و درۆن هێرشیان کردووتە سەر هێزەکانی سووریا، بەڵام ناوی هیچ وڵاتێکی نەهێناوە.

ئاماژەشیداوە، کە سوپای سووریا توانیویەتی بە سەدان چەکداری هێرشکەر بکوژێت و بریندار بکات.

هەر لە بارەی هێرشی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئۆپۆزسیۆنی سووریا بۆ سەر سوپای ڕژێمی سووریا لە حەلەب، عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بە تەلەفۆن لەگەڵ بەسام سەباغ وەزیری دەرەوەی سووریا قسەی کردووە و چالاک بوونەوەی گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی بە پلانێکی هاوبەشی ئەمەریکا و ئیسرائیلی ناوبردووە.

بە گوتەی عراقچی، ئیسرائیل دوای ئەوەی لە بەرانبەر بەرەی مقاوەمەی فەلەستین و لوبناندا شکستی هێناوە، لەگەڵ ئەمەریکا پلانی ئەوەیان داڕشتووە لە سووریا گرووپە چەکدارەکان چالاک بکەنەوە.

هەروەها بەسام سەباغ، وەزیری دەرەوەی سووریا جەختی لەوە کردووەتەوە، کە سوپای وڵاتەکەی بە هەموو توانا و هێزێکەوە بەرەنگاری گرووپە چەکدارەکانی دەبێتەوە و جارێکی دیکەش ڕێگەیان پێ نادات هیچ ناوچەکەیەک کۆنترۆڵ بکەن.   

زۆرترین بینراو
كۆمه‌ڵه‌ ده‌نگۆی تیرۆركردنی سه‌ركرده‌یه‌ك و برینداربونی چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی حزبه‌كه‌یان ره‌تده‌كاته‌وه‌
ئاگادارییەک بۆ هاووڵاتییان؛ هیچ بڕە پارەیەکی زیادە مەدەن بە بریکارەکان
عەبدولئەمیر شەمەری پۆستی وەزیری ناوخۆی عێراقی وەرگرتەوە
ترەمپ: ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ سعودیە بە مەرجی پەیوەستبوونە بەڕێککەوتنەکانی ئەبراهام
پەرلەمانتارێكی عێراق: له هەرێم بە بەهای دو تریلیۆن دینار موڵكی وەزارەتی دارایی فیدراڵ ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌
عەباس عراقچی: عەلی زەیدی نێوەندگیر نییە لە نێوان ئەمریکا و ئێران
سەردانی عەلی زەیدی بۆ تاران؛ تاقیکردنەوەی سیاسەتی هاوسەنگیی بەغدا لە نێوان ئەمریکا و ئێران
ئەمریکا لە ئامادەباشی تەواودایە؛ هەنگاوە سەربازییەکان بۆ توندکردنەوەی ململانێکان لەگەڵ ئێران خێرا دەکرێن
جەمال کۆچەر: پڕۆژەی ناردنی بەنزینی ٤٥٠ دیناری لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان ئامادە کراوە؛ چاوەڕوانی بڕیاری عەلی زەیدین
واشنتۆن پۆست: ترەمپ بیر لە دەستوەردانی سەربازی لە"مالی" دەکاتەوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×