ئاگادارییەک بۆ هاووڵاتییان؛ هیچ بڕە پارەیەکی زیادە مەدەن بە بریکارەکان
  2026-07-23       235       

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی ئاگادارییەکی ئاڕاستەی گشت بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراک لە ناوەوە و دەرەوەی شار کرد و تێیدا بڕی وەرگرتنی پارەی لە هاوڵاتییان دیاریکرد.

ئاوێنە: بەپێی ڕاگەیەندراوەکە کە بە واژۆی کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی دەرچووە، ئاماژە بەوە کراوە کە هیچ بریکارێک مافی ئەوەی نییە لە بڕی (1،500) هەزار و پێنجسەد دینار زیاتر لە هاووڵاتییان وەربگرێت.

جەختیش کراوەتەوە کە هەر بریکارێک زیاتر لەم بڕە وەربگرێت، تووشی لێپرسینەوەی تووندی یاسایی دەبێتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا داوا لە سەرجەم بریکارەکان کراوە کە ئەم ئاگادارییە لە دوکانەکانیان هەڵبواسن، هەڵنەواسینی ئاگادارییەکە وەک سەرپێچی بڕیارەکانی بەڕێوەبەرایەتی دادەنرێت.

داواش لە هاووڵاتییان کراوە لە کاتی بەدیکردنی هەر سەرپێچییەک یان وەرگرتنی پارەی زیاتر، بەڕێوەبەرایەتی خۆراک ئاگادار بکەنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×