ئەمریکا لە ئامادەباشی تەواودایە؛ هەنگاوە سەربازییەکان بۆ توندکردنەوەی ململانێکان لەگەڵ ئێران خێرا دەکرێن
  2026-07-23     

ڕۆژنامەی «وال‌استریت ژورنال» بڵاوی کردەوە کە ئەمریکا بە ناردنی هێز، کەرەستەی سەربازی و تیمی پزیشکی زیاتر بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئامادەیی سەربازیی خۆی لە ناوچەکەدا بەهێزتر کردووە بە مەبەستی دابینکردنی بژاردەی سەربازیی بەرفراوانتر بۆ دونالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا.

ئاوێنە: ​ڕۆژنامەکە لە زاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە و بە پشتبەستن بە داتاکانی چاودێریکی فڕینەکان ڕاگەیاندووە کە هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا لە حەفتەی ڕابردوودا لە بنکەکانی ناوخۆی ئەمریکاوە ڕەوانەی ناوچەکە کراون.

​بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی وال‌استریت ژورنال، واشنتۆن هەروەها فڕۆکەی جەنگیی لە ناوچە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا جێگیر کردووە و بۆمبافکە ستراتیژییەکانی نیشتەجێ لە بنکەکانی ئەمریکا و بەریتانیای خستووەتە بەرزترین ئاستی ئامادەباشییەوە بۆ ئەوەی لە کاتی پێویستدا پانتایی ئۆپەراسیۆنەکان فراوانتر بکات.

​بەرپرسێکی ئەمریکی بە وال‌استریت ژورنالـی ڕاگەیاند کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ۱۵۰ کارمەندی تەندروستی ڕەوانەی ناوەندی پزیشکیی هەرێمی «لندشتول» لە ئەڵمانیا کراون. ئەم ناوەندە، نەخۆشخانەی سەرەکیی هێزەکانی ئەمریکایە لە سەردەمی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

​نیشانەی پەرەسەندوو هەن کە نیششان دەدەن دونالد ترامپ خەریکی لێکۆڵینەوەیە لە توندکردنەوەی پێکدادانەکان لەگەڵ ئێراندا. زیادبوونی هەنگاوە سەربازییەکانی ئەمریکا لە دوای کوژرانی سێ سەربازی ئەو وڵاتە لە ئەنجامی هێرشی ئێران بۆ سەر ئوردن دێت. چوارەمین سەربازی ئەمریکیش لە کاتی ئۆپەراسیۆنی تەقاندنەوەی کۆنتڕۆڵکراوی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ایرانی لە عێراق کوژرا.

​هەندێک لە چاودێران باوەڕیان وایە ئەم بەهێزکردنە و ئامادەییە سەربازییە دەتوانێت توانای ئیدارەی ترامپ بۆ بەئامانجگرتنی چەکدارە حوسییەکانی یەمەنیش زیاتر بکات. حوسییەکان ئەم هەفتەیە هەڕەشەیان کرد کە سعودیە لە رووی دەریاییەوە گەمارۆ دەدەن.

​فەرماندەیی سوپای ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە دوازدەیەمین شەپۆلی بەدوای یەکی هێرشە ئاسمانییەکانی دژ بە ئامانجەکان لە ناوخۆی ئێراندا ئەنجام داوە.

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×