وەزارەتی ناوخۆ 12 بڕیاری نوێی دەرکرد
  2025-05-14       142       

وەزارەتی ناوخۆ دوای كۆبوونەوەكەی دوێنێ سێشەممە، 12 بڕیاری دەركرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی تای خوێنبەربوون و ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەكانی وشكەساڵی.

ئاوێنە: ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی ئایار، وەزارەتی ناوخۆ چەند بڕیارێكی دا بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون، هەروەها چەند بڕیارێكیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی وشكەساڵیش دەركرد.

لە راگەیەنراوی ئەو وەزارەتەدا هاتووە، دوا بە دوای كۆبوونەوەكە، 12 بڕیار بۆ بەرەنگاربوونەوەی تای خوێنبەربوون و ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەكانی وشكەساڵی دەركرا و دەقی بڕیارەكان بەم شێوەیەن:

- ئەنجامدانی هەڵمەتێكی فراوانی هۆشیاری بۆ هاونیشتمانییان لە ڕێگەی سۆشیال میدیا و ناوەندە ئاینی و ڕۆشنبیرییەكان.

-لایەنە پێوەندارەكان ڕاسپێردران بە چاودێریكردنی سەرچاوەكانی هێنانی ئاژەڵ و بەروبوومەكانی دەرەوەی سنووری هەرێمی كوردستان، پێویستە تەنیا لەو شوێنانە بێن كە پەتاكە تێیدا بەربڵاو نییە.

- چاودێریكردنی ئەو شوێنانەی ئاژەڵی لێ سەردەبڕێت، هەروەها بەسەركردنەوەی مەیدانی ئاژەڵ و ئاگاداركردنەوەیان كە تەنیا سەربڕین دەبێت لە كوشتارگە بێت، لەگەڵ چەندان بڕیاری تر.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×