پەتایەکی قورس بڵاوبۆتەوە منداڵان و گەورەش دەگرێتەوە
  2025-11-13     

پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان رایگەیاند، پەتایەکی زۆر قورس بڵاوبووەتەوە بە تایبەت لەناو منداڵاندا، راستە نیشانەکانی وەک (تای بەرز، کۆکە، سەرئێشە، چاو ئێشە، سکچوون و رشانەوە)ی لەگەڵدایە، بەڵام بەشی هەرە زۆریان ڤایرۆسییە.

ئاوێنە: دکتۆر پشدەر عەبدوڵا باسیلەوەشکرد، بەهۆی ئەوەی بارانبارین دواکەوتووە و ئاو و هەواش وشک و ساردە، ژینگەیەکی لەباری بۆ ڤایرۆسەکان دروستکردووە کە بەخێرایی گەشەبکەن و بڵاوببنەوە هەروەها سیستمی بەرگریی لووتیش لە ئاو و هەوای وشک و سارددا بۆ کەمتر لە نیوە دادەبەزێت، مرۆڤ بە ئاسانی تووش دەبێت.

دەشڵێت، لەبەرئەوەی دەرگای خوێندنگاکان کراونەتەوە و خوێندن دەستیپێکردووەتەوە بەریەککەوتن زۆرە و زۆر بە ئاسانی دەگوازرێتەوە، چاوەڕوانکراوە تا بارانبارین ئەو پەتا تووندە بەردەوامبێت.

ئەو پزیشکە داوایەک لە دایکان و باوکان دەکات و دەڵێت، بەبێ پرس و راوێژی پزیشکی پسپۆڕی منداڵان بە تایبەت دەرمانی دژە بەکتریا مەدەن بە منداڵەکانتان، چونکە نەک سوودی لێنابینێت، بەڵکو ماکی زۆر و زیانی تەندروستیشی هەیە، ئەو دایک و باوکانەی منداڵی خوار تەمەن یەک ساڵانیان هەیە یان منداڵەکانیان نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە لە تووشبوون بەم پەتایە بیانپارێزن، چونکە مەترسیی لەسەر ژیانیان دروستدەکات.

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×