گەرماوی پاشا، یەکێکە لەو شوێنەوارانەی کە دەکەوێتە باکوری کفری لەگەڕەکی (باوە شاسوار)، نزیک لە کۆشکی مەجید پاشای بابانو قەیسەری کفری، ئەم گەرماوە لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەیەم، واتە لەنێوان ساڵەکانی 1850- 1860 لە سەردەمی بابانەکان دروستکراوە. عوبێد محەمەد، بەڕێوەبەری شوێنەواری کفری، دەڵێت "گەرماوی پاشا تاکە گەرماوی ژێرزەوییە لەهەرێمی کوردستان، لەڕابردودا شوێنی خۆشتنی ژنانو پیاوانی ناوچەکە بوەو لەئێستادا یەکێکە لەشوێنەوارە دێرینەکانی کوردستان".
ئا: دڵنیا مەحمود

ئاوێنە پڕۆژەیەکی میدیایی بەهاوبەشی لەگەڵ "قریب" بەڕێوەدەبات