عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق سه‌رۆكایه‌تی یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی كه تێیدا لیژنه‌یه‌ك پێكهێنرا بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ سعودیه‌و ئیمارات له‌باره‌ی ئه‌و هێرشانه درۆنییانه‌ی كه به‌م دواییه كرانه سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن هێرشه‌كان له عێراقه‌وه كراون.
ئاوێنه: عه‌لی فالح زه‌یدی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، سەرۆکایەتی یەکەمین کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی کرد.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌كه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاووتوێی پێشهاتەکانی بارودۆخی گشتیی وڵات كرا، کە تێیدا سه‌رۆك وه‌زیران جەختی لەسەر بەردەوامبون لە بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەیی و تواناکانی هەمو دەزگا ئەمنییەکان و هەماهەنگی نێوانیان کردەوە بۆ به‌رده‌وامیدان به سەقامگیریی ئەمنی.
کۆبونەوەکە ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر سعودیە و دەوڵەتی ئیماراتی كرد‌و جەختی لەوه كرده‌وه كه حکومەت بەکارهێنانی خاك یان تێپەڕبون بە ئاسمانی عێراقدا بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی عەرەبی برا و وڵاتانی هه‌رێمیی دۆست ره‌تده‌كاته‌وه‌و پێداگری لەسەر ئەوە کرد کە بە شێوازێکی توند كار له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه دەکات.
کۆبونەوەکە باسی لە بەردەوامیی ئەو لێکۆڵینەوانەش کرد کە تایبەتن بەو هێرشانەی کرانە سەر سعودیە و دەوڵەتی ئیمارات و لیژنەیەکی تایبەت پێکهێنرا بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەردو وڵات و سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانی دا بۆ گرتنەبەری سەرجەم ڕێکارەکان بەرامبەر به تێوەگلاوان لە ئه‌گه‌ری سەلماندنی بەکارهێنانی خاکی عێراق وەک شوێنی دەستپێک بۆ ئەو هێرشانەو جەختی لە پەرۆشی عێراقیش کردەوە بۆ هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی برادا لەم بابەتەدا.
هەروەها سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختی کردەوە لەسەر ئەوەی کە حکومەت چاوپۆشی لە هیچ کەس یان گروپێک ناکات کە هەوڵی هەڕەشەکردن لە ئاسایشی عێراق یان ئاسایشی وڵاتانی براو وڵاتانی ناوچەکە بدات له‌گه‌ڵ پابەندبونی حکومەت بە گرتنەبەری ڕێکارە پێویستەکان بۆ پاراستنی سەقامگیریی و سه‌روه‌رییی وڵات.
کۆبونەوەکە جەختی لە پەرۆشی عێراق کردەوە بۆ بنیاتنانی باشترین پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، و هه‌روه‌ها جه‌ختیشی له پەرۆشی حکومەتی نوێ كرده‌وه له‌وه‌ی كه شەریک بێت له سەقامگیریی ناوچەکەو چەسپاندنی سەروەری یاسا له‌گه‌ڵ پابەندبون بە پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان و ئه‌و کۆمپانیا بیانیانه‌ی کە لە وڵات‌دا کار دەکەن، لە پاڵ هێشتنه‌وه‌ی چه‌ك ته‌نیا لە دەستی دەوڵەتدا، کە ئەمەش یەکێکه له كاره هه‌ره له پێشه‌كانی حکومەت بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری.