لیژنەی باڵای یادکردنەوەی عەلی خامنەیی، رێبەری پێشوی کۆماری ئیسلامی ئێران، واده و بەرنامەی فەرمی رێوڕەسمی ماڵئاواییكردن و بەخاکسپاردنی تەرمی عەلی خامنەیی راگەیاند.
ئاوێنه: لیژنەی باڵای یادکردنەوەی عەلی خامنەیی، رێبەری پێشوی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، رۆژی شه‌ممه 4ی ته‌موز و رۆژی یه‌كشه‌ممه 5ی ته‌موز، رێوڕه‌سمی ماڵئاوایی له ته‌رمی خامنه‌یی له مزگه‌وتی ئیمام خومه‌ینی له تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت و رۆژی دوشەممە 6ی ته‌مموز، ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمه‌كه‌ی له تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، ڕۆژی سێشەممە 7ی ته‌موز، رێوڕه‌سمی به‌ڕێكردنی ته‌رمی خامنه‌یی له شاری قوم به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، رۆژی پێنجشەممە 9ی ته‌موز، ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمه‌كه‌ی لە شاری مەشھەد به‌ڕێوه‌ده‌چێت و پاشان ته‌رمه‌كه‌ی له مه‌زاری ئیمام ره‌زا له شاره‌كه به‌خاك ده‌سپێردرێت.