دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، رۆژی هه‌ینی جه‌ی دی ڤانس-ی جێگری ئاماده‌ی رێوڕه‌سمی ئیمزاكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌یان ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئێران و ده‌شڵێت، ره‌نگه خۆیشم ئاماده بم.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، دوای ئه‌وه‌ی بۆ به‌شداریكردنی له لوتكه‌ی گروپی7 گه‌یشته فه‌ره‌نسا، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان وتی، تێپەڕینی كەشتیەكان بە گەروی هورمزدا بەبێ باج دەبێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه، وردەكاری رێككەوتنەكە لەگەڵ ئێران رۆژی هەینی بڵاودەكرێتەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، گەروی هورمز بەشێکی کراوەتەوە و رۆژی هەینی بە تەواوی دەکرێتەوە.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆمی نابێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، گرنگه كه نرخی نه‌وت داده‌به‌زێت و نرخی پشكه‌كان به‌رزده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه سزاكان سوك ناكرێت تاوه‌كو ئێستا به‌ته‌واوی پابه‌ندی رێككه‌وتن نه‌بێت.
وتیشی، هیوادارین پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئێران باش بێت و هیوادارین نەگەڕێینەوە بۆ شەڕ.
تره‌مپ هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، جه‌ی دی ڤانس-ی جێگری رۆژی هەینی لە رێوڕەسمی واژۆکردنی رێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران بەشداری دەکات و وتیشی، رەنگە خۆیشم به‌شداری بكه‌م، ره‌نگه به‌شداریش نه‌كه‌م.
هه‌روه‌ها وتیشی، دەمانەوێت چارەسەر ببینین بۆ ئەوەی لە لوبنان رودەدات و دەبێت لەگەڵ ئیسرائیل قسە بکەین لەسەر ئەم بابەتە.