ترەمپ بۆ سەرکردەکانی گروپی حەوت: من سەرۆکم
  2026-06-17       429       

دۆناڵد ترەمپ لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لەلایەن کۆشکی سپییەوە بڵاویکردەوە، کە لە لوتکەی ئێڤیان لە فەرەنسا بەڕێوەدەچێت، بە سەرکردەکانی گروپی حەوتی وتووە "من سەرۆکم" .

کۆشکی سپی ڤیدیۆی ئەو ساتەی بڵاوکردەوە کە ترەمپ چووە ژوورەکەوە بۆ کۆبوونەوەکەی بەیانی ئەمڕۆ و بە سەرکردەکانی دیکەی گوت: "من سەرۆکم"، هاوکات لێدوانی لەسەر پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داوە.

ئەو قسانەی ناوبراو لە میانی کۆبوونەوەی کاردا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ سەرکردەکانی تری گروپی حەوت دا. هەروەها ئەم گرووپە ئەمڕۆ دانیان بە باشتربوونی دۆخی ئۆکرانیا لە بەرەکانی شەڕدا ناوە و بەڵێنی پشتیوانی نوێیان بە کیێڤ دا.

لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا گروپی حەوت ڕایگەیاند کە ئۆکرانیا "لە چەند مانگی ڕابردوودا پێشکەوتنی لە بەرەکانی شەڕدا" بەدەستهێناوە و "ئێستا دینامیکییەکی نوێ هەیە".

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×