موجته‌با خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و بۆچونێكی دیكه‌ی هه‌بوه له‌باره‌ی رێككه‌وتنی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئه‌مریكا، به‌ڵام له‌سه‌ر به‌ڵێنی سه‌رۆك كۆماری ئێران، رێگه‌ی داوه رێككه‌وتنه‌كه بكرێت. ده‌شڵێت، دانوستانه راسته‌وخۆكانی داهاتو، به مانای قبوڵكردنی بۆچونی دوژمن نایه‌ن.
ئاوێنه: موجته‌با حامنه‌یی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له په‌یامێكدا بۆ خه‌ڵكی ئێران وتی"وه‌ك ئاگادارن لێكتێگه‌یشتنێك له‌نێوان سه‌رۆك كۆماری ئێران و سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكادا واژوكرا. به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار له سۆنگه‌ی دڵسۆزی و به‌نیازپاكییه‌وه هه‌وڵی زۆریاندا بۆ گه‌یشتن به‌م قۆناغه، هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه سه‌رۆكی ئه‌مریكا بو كه له‌ڕوی بێهیواییه‌وه، چه‌ندین جۆر ئامڕازی گوشاری بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌كارده‌هێنا."
وتوشیه‌تی، له‌ڕوی مه‌بده‌ئییه‌وه من بۆچونێكی دیكه‌م له‌سه‌ر لێكتێگه‌یشتنه‌كه هه‌بو، بەڵام لەڕوانگه‌ی ئەو بەڵێنەی کە سەرۆک کۆمار وەک سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، به‌ناوی خۆی و ئەندامانی دیکەوە به منی دا بۆ پاراستنی مافەکانی خه‌ڵكی ئێران و بەرەی مقاوه‌مه‌و رونیكرده‌وه كه بەرپرسیارێتییەکەی ده‌گرێته ئه‌ستۆ، رێگه‌م پێدان. سه‌رۆك كۆمار هەروەها ڕونی کردوەتەوە کە ئەگەر لایەنی ئەمریکی بیەوێت زێده‌ڕۆیی بکات، ناچنە ژێربارییەوە.
خامنه‌یی هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، له‌م ساته به‌دواوه ئێمه‌و ئێوه‌ش، چاوه‌ڕوانی به‌دیهێنانی مه‌رجه‌كانین.
له كۆتاییشدا وتویه‌تی، ئاشکرایە کە ئه‌و دانوستانه راسته‌وخۆیانه‌ی كه له داهاتودا ئه‌نجام ده‌درێن، بە مانای قبوڵکردنی بۆچونی دوژمن نایه‌ن.