دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، چاویان له‌وه‌یه كه ئاگربه‌ستێكی ته‌واو له هه‌مو به‌ره‌كان به لوبنانیشه‌وه هه‌بێت. ده‌شڵێت، ئه‌و هه‌واڵانه ساخته‌ن كه باس له‌وه ده‌كه‌ن 300 ملیار دۆلار له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ده‌درێته ئێران.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تروس سۆشیاڵ رایگه‌یاند، پێدانی هیچ بڕه پاره‌یه‌ك به به‌های 300 ملیار دۆلار لە لایەن ویلایەتە یەکگرتوەکانەوە به ئێران بونی نییه. ئەوە هەواڵی ساختەیه.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، هه‌مو ئەوەی ئه‌مریكا هه‌وڵی بۆ ده‌دات ته‌نیا بردنه‌وه‌و دابەزاندنی نرخی نەوت و سەرکەوتنە. سەیری بازاڕی بۆرسە بکەن. پڕوپاگه‌نده‌ی دیموكراته‌كان له لوتكه‌دایه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له په‌یامێكی دیكه‌دا وتویه‌تی، ویلایەتە یەکگرتوەکان پابەندە بە ئاشتی و هانی هەمو وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ده‌ده‌ین به‌رده‌وام بن له پابه‌ندییان له رێگه‌دان به‌وه‌ی كه دانوستانه‌كانمان به باشی به‌ره‌وپێشبچن. بازاڕەکان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بوژاونه‌ته‌وه؛ نرخی نەوت زۆر دابەزیوە و پشکەکانی بۆرسەش زۆر بەرزبونەتەوە.
تره‌مپ وتوشیه‌تی، ئێمه چاومان له‌وه‌یه كه ئاگربه‌ستێكی ته‌واو له هه‌مو به‌ره‌كان هه‌بێت به لوبنان و حزبوڵا و ئیسرائیلیشه‌وه.