وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری دەداتە تاران کە تاوەکو هێرشە مووشەکیەکانیان بەردەوام بێت ئاشتی "مەحاڵە".
ئاوێنە: مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کرد و پاشان بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند "تا ئەو کاتەی گرووپە بریکارەکانی ژێر پشتیوانی ئێران بەردەوام بن لە هێرشە مووشەکییەکانیان، دەستڕاگەیشتن بە ئاشتییەکی بەردەوام لە ناوچەکەدا مەحاڵە، هەروەها ئەم بابەتە لەکاتی گونجاودا کاری لەسەر دەکرێت".
ڕۆبیۆ هەروەها جەختی کردەوە کە هیچ وڵاتێک مافی ئەوەی نییە باج یان تێچوو بەسەر تەنگەی هورمزدا بسەپێنێت، چونکە ئەم ڕێڕەوە ئاوییە ڕێڕەوێکی نێودەوڵەتییە و لەسەر بنەمای یاسا نێودەوڵەتییەکان دەپارێزرێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە لوبنان کە چەسپاندنی ئاگربەست تێیدا بەشێکە لە ڕێککەوتنی نێوان تاران و واشنتۆن، وتی "ئێمە بڕیارە ڕاستەوخۆ لەگەڵ حکومەتی لوبنان بگەینە ڕێککەوتن".
"داهاتووی لوبنان خەڵکی لوبنان خۆیان دیاری دەکەن و مەلەفی لوبنان لە هەر جۆرە ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران جیاوازە". مارکۆ رۆبیۆ وای وت