سینەماکار ڕۆبرت دی نیرۆ لەنێوان فەیک‌و ھەقیقەتدا
  2019-11-10       2718       
ڕۆبرت دی نیرۆ
ڕۆبرت دی نیرۆ سینەماکاری بەناوبانگی ئەمریکی تێڕوانینێکی خراپی ھەیە لەسە سەرۆک دۆناڵد ترەمپ. ئەم تێڕوانینەی نوێ، نییە و دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتایی ھەڵمەتی ھەڵبژاردنی ٢٠١٦، بەڵام لە تویتەرەکەیەوە ھیچ جۆرە پۆستێکی نەکردووە کە دژی سەرۆک ترەمپ بێت.

ئاوێنە، لوقمان غەفور: پۆستێک بڵاوکراوەتەوە کە گوایە دی نیرۆ داوای کردووە ڕۆژی چوارشەممە لەکاتی سەردانی سەرۆکی تورکیا بۆ کۆشکی سپی، خەڵک بێت لەبەردەم کۆشکی سپی خۆپیشاندان بکات. ئەم تویتەرەی ڕۆبرت دی نیرۆ فەیکە، واتە ساختەیە و درۆیە. ئەوانەی تویتەر بەکار ئەھێنن تویتی فەیک ئەناسنەوە. تەنانەت کۆمپانیای تویت لەژێر تویتەکەش ئەنوسێت ئەسڵی نییە و فەیکە.

بەداخەوە کوردی باشور لەنێوان واقیع و فەیکدا زۆر شتی باش ون و سەرگەردان ئەکات. بڵاوبوونەوەی ئەم جۆرە شتانە وادەکات کارە جددی و باشەکانی خەڵکی بیانی و ئەمریکیێەکان ون بن.

ئەم چەندین جارە ئەم جۆرە کردانە ڕاستدەکەمەوە. ئەوەی منی تووشی نیگەرانی کردووە. کەناڵی میدیا و پێگەی ئەلەکترۆنی و سایتەکانە لە ھەرێمی کوردستان کە ئەکەونە ئەم جۆرە ھەڵانەوە.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×