بوچانی دوای شەش ساڵ زیندانی، دورگەی "مانوس"ی جێهێشت
  2019-11-14     

بەهرۆز بوچانی، نوسەری كوردی رۆژهەڵاتی كوردستان، دوای زیاتر لە شەش ساڵ زیندانی، زیندانی پەنابەرانی لە دورگەی "مانوس"ی "پاپاگینیای نوێ" بەرەو نیوزلەندا بەجێهێشت.
ئاوێنە: بوچانی پاش ئەوەی گەیشتە نیوزلەندا، رایگەیاند، ئیدی هەرگیز ناگەڕێتەوە بۆ "پاپاگینیای نوێ"و ئوسترالیا.

بوچانی بەڵگەنامەی كاتیی سەفەركردن و مۆڵەتی ئەم سەفەرەی لە فەرمانگەی پەنابەرێتی پاپاگینیای نوێ وەرگرتوە.

بوچانی بە ڤیزای گەشتیاری سەردانی "كرەیست چەرچ"ی نیوزلەندای كردوەو بڕیارە لە بۆنەیەكی ئەدەبیدا بەشداری بكات.

ئەو نوسەرەی رۆژهەڵاتی كوردستان لەتویتێكدا هەواڵی گەیشتنی خۆی بۆ نیوزلەندا بڵاوكردۆتەوەو ئازادبونی دوای شەش ساڵ بە "شەیداكەر" ناوبردوەو وتویەتی، لەسەر بانگهێشتی "ڤیستیڤاڵی وشە" لە كرەیست چەرچ، سەردانی نیوزلەندای كردوە.

بڕیارە بوچانی لەو بۆنە ئەدەبییەدا قسە دەربارەی كتێبەكەی خۆی "هیچ دۆستێك نییە جگە لە چیاكان" بكات كە كتێبەكەی خاوەنی چەندین خەڵاتی ئەدەبییە.

بوچانی، لەماوەی مانەوەیدا لە دورگەی مانوس، ئەم كتێبەی خۆی نوسیوەو لەڕێگەی وەتسئەپەوە بۆ ئومێد تۆفیقیان-ی هاوڕێی ناردوەو ئەویش لە فارسییەوە وەرگێڕاوەتەوە سەر ئینگلیزی و دواتر لەچاپدراوە.

بەشێك لە سەرچاوەكانی هەواڵ باسیان لەوە كردوە كە ئەگەری هەیە بوچانی لە نیوزلەندا داواكاریی پەنابەرێتی پێشكەش بكات.

بەپێی یاساكانی ئوسترالیا، بوچانی مافی ئەوەی نەبوە بچێتە ئەو وڵاتە بۆیە لە دورگەی مانوس-ی پاپاگینیای نوێ هێڵراوەتەوە.

بوچانی رەخنەی لە سیاسەتەكانی پەنابەرێتی ئوسترالیا و رەفتارەكانی ئەو وڵاتە لەگەڵ پەنابەران گرتوە.

دورگەی مانوس سەر بە پاپاگینیای نوێیە، بەڵام ئوسترالیا لەساڵی 2013ەوە وەك زیندان بۆ ئەو پەنابەرانە بەكاری دەهێنێت كە دەیانەوێت رو لە ئوسترالیا بكەن.


زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×