ئاژانسی ته‌سنیم، نزیك له سوپای پاسداران بڵاویكرده‌وه، كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری ئێران له دورگه‌ی خارگ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه كرایه ئامانج.
ئاوێنه: ئاژانسی ته‌سنیم، له زاری په‌یامنێری خۆیه‌وه له دورگه‌ی خارگ، بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری ئێران له دورگه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه كراوه‌ته ئامانج.
به‌پێی ئاژانسه‌كه، كه‌شتییه‌كه به چوار موشه‌ك كراوه‌ته ئامانج كاتێك له ناوچه‌ی له‌نگه‌رگای دورگه‌ی خارگ بوه.
سه‌رچاوه خۆجێییه‌كان به ئاژانسه‌كه‌یان وتوه، هێرشه‌كه‌ی زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بوه‌و ستافه‌كه‌ی خه‌ریكی خاڵی كردنی كه‌شتییه‌كه‌ن.
دورگه‌ی خارگ به ناوه‌ندی سه‌ره‌كی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران ده‌ژمێردرێت.
تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە له‌باره‌ی كردنه ئامانجی كه‌شتییه‌كه نه‌دراوه‌و هه‌روه‌ها ئه‌مریكاش له‌وباره‌یه‌وه هیچ راگه‌یه‌ندراو و لێدوانێكی نه‌داوه.