ئیمارات به‌ڕه‌سمی راگرتنی گه‌شته‌كانی كۆمپانیاكانی هێڵی ئاسمانی ئێران راگه‌یاند، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای سزای ئه‌مریكا له‌سه‌ر كۆمپانیاكانی هێڵی ئاسمانی ئه‌و وڵاته.
ئاوێنه: ده‌سته‌ی گشتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی ئیمارات رایگه‌یاند، له ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌وه تاوه‌كو كاتێكی نادیار، گه‌شتی ئاسمانی كۆمپانیاكانی هێڵی ئاسمانی ئێران له وڵاته‌كه‌یانه‌وه بۆ ئێران و به‌پێچه‌وانه‌وه راده‌گرن.
ده‌سته‌ی گشتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی ئیمارات جه‌ختی كردۆته‌وه كه بڕیاره‌كه‌یان له‌سه‌ر بنه‌مای سزای ئه‌مریكایه له‌سه‌ر كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كانی ئێران له قه‌ده‌غه‌ی به‌كارهێنانی فڕۆكه‌خانه‌كان له ته‌واوی وڵاتانی جیهاندا.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، هه‌ر كاتێك دۆخی گه‌شته ئاسمانییه‌كان له‌نێوان هه‌ردو وڵات‌دا ئاساییه بوه‌وه گه‌شتیارانی لێ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه.