فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ره‌تیده‌كاته‌وه كه سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌كه له‌م ماوه‌یه‌دا لێدوانی دابێت كه گوایه بڕینه‌وه‌ی دار له ناوچه سنورییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا، به ئاگاداری حكومه‌تی هه‌رێم بێت.
ئاوێنه: فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه، له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "چەند ڕۆژێکە بە نەزانی بێت یان بە ئەنقەست لە هەندێ لە ماڵپەڕو پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا لێدوانێک بەناوی سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت سەبارەت بە بڕینەوەی دار لە ناوچە سنوریەکان لەگەڵ کۆماری تورکیا بڵاوبۆتەوە، گوایە بڕینەوەی دارەکان بە ئاگاداری حکومەتی هەرێمە."
وتوشیه‌تی "تەواوی ئەو لێدوانانەی بەناوی بەرپرسی فەرمانگە بڵاوبۆتەوە هیچ بنەمایەکی ڕاستی نییەو دروستکراوە، بەڕێزیان لەم ماوەیەدا هیچ لێدوانێکی لەم جۆرەی نەداوە."
له رونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتوه "وەک بیرخستنەوە ئاماژە بە لێدوانێکی پێنج ساڵ لەمەوبەر واتە لە ٧/٦/٢٠٢١ ی بەڕێز بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە دەکەین بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا سەبارەت بە پرسی بڕینەوەی دار لە ناوچە سنووریەکان. ئەوکات بەڕێزیان وتی: (داربڕینەوە كارێكی ناڕەوا و ناپەسەند و دوورە لە هەموو عورف و عاداتی دیپـلۆماسی و دراوسێتی و بە هەموو شێوەیەك قبوڵكراو نییە، دەشڵێت، "ئێمە ناڕەزایەتی خۆمان بە چەندین رێگای تایبەت و فەرمی ئاراستەی لایەنی توركی كردوە)."