بڕیاری دادگا دەرچوو؛ مەزڵوم عەبدی بەفەرمی ناوی خۆی لە تۆمارەکانی دەوڵەتدا گۆڕی
  2026-10-05     

​لە پێشهاتێکی کارگێڕی و یاساییدا، فەرماندەی پێشووی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و ڕاوێژکاری ئێستای سەرۆکایەتیی کۆماری سوریا، بە شێوەیەکی فەرمی ناوەکەی لە تۆمارەکانی دەوڵەتدا گۆڕی.

ئاوێنە: ​ئەحمەد هیلالی، جێگری پارێزگاری حەسەکە، لە لێدوانێکدا بۆ تەلەفزیۆنی فەرمیی سوریا ڕایگەیاند؛ ناوبراو داواکارییەکی فەرمیی بۆ ڕاستکردنەوەی ناوەکەی پێشکەش بە دەسەڵاتە دادوەرییەکان کردووە و لەمەودوا لە تەواوی تۆمار و ناسنامە فەرمییەکاندا بە ناوی "مەزڵوم" دەناسرێت.

​لە چوارچێوەی پرۆسەکانی ڕێکخستنەوەی کارگێڕی و ناسنامەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، جێگری پارێزگاری حەسەکە ڕوونی کردەوە، دوای ئەوەی فەرهاد عەبدی شاهین داوایەکی یاسایی (ڕاستکردنەوەی ناو - تصحیح اسم)ی پێشکەش بە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە، ڕێکارە یاساییەکان لە فەرمانگەی باری کەسێتی و شارستانی تەواو بوون و داواکارییەکەی پەسەند کراوە. بەم پێیەش ناوەکەی لە سەرجەم تۆمارەکانی دەوڵەتدا وەک "مەزڵوم عەبدی" جێگیر کراوە.

​پێشتر ناوی ڕاستەقینە و فەرمیی ناوبراو لە بەڵگەنامەکاندا (مستەفا خەلیل عەبدی) بووە، هەروەها بە (فەرهاد عەبدی شاهین) یان لە ڕێگەی ناوە ڕێکخراوەیی و سەربازییەکانی وەک (شاهین جێلۆ) و (مەزڵوم کۆبانێ)ش ناسراوە.

​ئەم هەنگاوە یاساییە لە کاتێکدایە کە ناوبراو لە سەر ئاستی جیهان و ناوەندە میدیایی و نێودەوڵەتییەکاندا زیاتر بە ناوە خەمڵێندراوە سەربازییەکەی دەناسرا. دوای پێشکەشکردنی ئەم داوایە و پەسەندکردنی لەلایەن دادگاوە، ئەو ناوەی کە لە جیهاندا پێی دەناسرایەوە بووە جێگرەوەی ناوی پێشووی. هاوکات ئەم گۆڕانکارییە لە تۆمارە فەرمییەکانی دەوڵەتدا، وەک هێمایەک بۆ بەفەرمیکردنی پێگە سیاسی و یاساییەکەی لە قۆناغی نوێی وڵاتی سوریادا لێکدانەوەی بۆ دەکرێت.

زۆرترین بینراو
ڕاپۆرتێکی ئیسرائیلی: کشانەوەی ئەمریکا خاکی عێراق دەکاتە ئامانجێکی کراوە بۆ ئۆپەراسیۆنەکانمان
سه‌باح نوعمان: ئه‌وانه‌ی له‌ به‌غدا سوكایه‌تییان به‌ ئاڵای ئه‌مریكا كرد، ده‌ستگیركران
کاردانەوەکانی سزادانی ئامەدسپۆر؛ دەم پارتی تۆمەتی "رەگەزپەرستی" ئاراستەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا دەکات
لەنێوان هەڕەشە و دیپلۆماسیدا؛ تڕەمپ هۆشداری بەکارهێنانی هێز دەدات و تارانیش پلانێکی حەوت ڕۆژە بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز پێشنیار دەکات
حەوت ساڵە هەفتانە ڕوو لە چیاکان دەکەن: ٨٠ ژنی هەورامان گرووپێکی شاخەوانییان پێکهێناوە
«شەپۆلێکی تاوەباران و هەورەبروسکە ڕوو لە هەرێم دەکات؛ زۆرترین کاریگەری لەسەر سلێمانی و هەڵەبجە دەبێت»
"هه‌فته‌ی داهاتو به‌غدا موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم خه‌رج ده‌كات"
نرخی شیش و چیمەنتۆ و کەرەستەی بیناسازی بەرزبووەوە
په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌: سه‌فین دزه‌یی له‌باره‌ی بڕینه‌وه‌ی دار له‌ ناوچه‌ سنورییه‌كان لێدوانی نه‌داوه‌
بڕیاری دادگا دەرچوو؛ مەزڵوم عەبدی بەفەرمی ناوی خۆی لە تۆمارەکانی دەوڵەتدا گۆڕی
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×