كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه‌و چه‌ند پرسێك تاوتوێ ده‌كه‌ن و ده‌شڵێت، به‌نیازین له ساڵی 2027، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ئه‌نجام بده‌ین.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كۆبوه‌ته‌وه‌و تاوتوێی ژمارەیەک دۆسیەیان كردوه له پەیوەند بە کاری کۆمسیۆن و پێداویستییە دارایی و تەکنیکییەکانی له‌گه‌ڵ تاوتوێکردنی بودجەی تایبەت بە کۆمسیۆن لە ناو یاسای بودجەی گشتی فیدراڵیدا.
له سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی جه‌ختی له گرنگی پشتیوانیكردنی كۆمسیۆن و بەهێزکردنی تواناکانی بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانی و ئامادەکردنی بۆ هەڵبژاردنییەکانی داهاتو كردۆته‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، لیژنەکە گوێی بۆ ڕونکردنەوەیهكی تێر و تەسەل گرت سەبارەت بە تێبینی و پێداویستییەکانی دادوەرانی ئەندامانی کۆمسیۆن و ئەگەری ئەنجامدانی گواستنەوەی بڕە داراییەکان لە ناو بودجەی تایبەت بە کۆمسیۆندا.
هه‌روه‌ك له كۆبونه‌وه‌كه تاوتوێی هەموارکردنەوەی یاسای کۆمسیۆن و میتۆدی پشتبەستن بە کارتی نیشتمانی یەکگرتو لە پڕۆسەی دەنگداندا کراوه، لەگەڵ تاوتوێکردنی چاره‌سه‌ر و ڕێگەچارەکان سەبارەت بە زۆرکردنی ژمارەی وێستگە و ئامێرەکان.
لای خۆیشه‌وه وه‌فدی كۆمسیۆن ڕونی کردۆتەوە کە "به‌نیازن هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە ساڵی 2027 ئه‌نجام بده‌ن، وێڕای دەرکردنی کارتی هەڵبژاردن"، هەروەها جیاوازی نێوان کارتی نیشتمانیی یەکگرتو و کارتی بایۆمەتری خستەڕو، لەگەڵ ئەوەی پەیوەندیدارە بە میتۆدی پشتبەستن پێیان لە پڕۆسەی هەڵبژاردندا.