مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌مو كات ده‌ستی دۆستایه‌تیمان بۆ لایه‌نه‌كان درێژكردوه بۆ پێكهینانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌شڵێت، سه‌بری ئێمه‌ش سنوری هه‌یه، په‌رله‌مان كارا بكه‌نه‌وه‌و حكومه‌ت پێكبهێنن.
ئاوێنه: مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له وته‌یه‌كدا كه له‌رێوڕه‌سمی ده‌رچونی خوێندكارانی زانكۆی دهۆك پێشكه‌شی كرد وتی، دو ساڵ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی كوردستان تێده‌په‌ڕێت و نه په‌رله‌مان كارا كراوه‌و نه حكومه‌ت پێكهاتوه.
وتیشی، هه‌مو كات ده‌ستی دۆستایه‌تیمان بۆ لایه‌نه‌كان درێژكردوه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.
جه‌ختیشی كرده‌وه، پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌بێت ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن بێت.
وتیشی، سه‌بری ئێمه‌ش سنوری هه‌یه، په‌رله‌مان كارا بكه‌نه‌وه‌و حكومه‌ت پێكبهێنن.