ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌ڕێژه‌ی نزیكه‌ی 9% دابه‌زی، ئه‌وه‌ش له‌دوای شكستی تره‌مپ حزبه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی دوێنێی ئه‌مریكادا.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌ڕێژه‌ی 8.9% و زیاتر له 9 دۆلار دابه‌زی.
له ئێستادا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به 94 دۆلار و 40 سه‌نت و هه‌روه‌ها یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی ته‌كساس به 87 دۆلار و 70 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ش نزمترین نرخی نه‌وته له 4ی سێپته‌مبه‌ری ئه‌مساڵه‌وه تۆمار ده‌كرێت.
شاره‌زایان ئاماژه‌یان به چه‌ند هۆكارێك بۆ دابه‌زینی نرخی نه‌وت كردوه له‌وانه، سه‌ركه‌وتنی پارتی كۆمارییه‌كان له‌هه‌ڵبژاردنی نیوه خولی ئه‌مریكادا و دۆڕانی دیموكراته‌كان، زیادبونی هه‌نارده‌ی نه‌وت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه له پاڵ لێدوانه‌كه‌ی تره‌مپ كه رایگه‌یاندبو، پلانی خێرایان نییه بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران.